بەناوى خواى گەورەو ميهرەبان

سەردێڕ

Post Top Ad

Your Ad Spot

الثلاثاء، 23 مارس 2021

گەڕانەوە بۆ هەولێر و پشتکردنە بەغدا

کامیل مەحمود

بەداخەوە ئەم هەموو هاتوچۆیەی وەفدی هەرێم بۆ بەغداو ئەو هەموو کۆبوونەوە ڕەسمی و ناڕەسمییەی وەفدەکە لەگەڵ حکومەت و لایەنە عێراقییەکان و نەهاتنی وەفدی عێراقی بۆ تاکە جارێک بۆ هەولێر بۆ چارەسەری کێشەی کوردو بەغدا هەندێ دەلالەت و ئاماژەی خەمهێنەری بۆ ئێمەی کورد تیایە کە لەوانەیە هەموومان هەست بەهەندێکیان نەکەین، لەوانە:

ئەم دوو حزبە دەسەڵاتدارەی کوردستان سەربەرزی و شکۆی کوردیان ناوێ، چونکە چارەسەری کێشەکە لەدەستی خۆیاندایە و هەرخۆشیان دەتوانن شکۆمەندانە چارەسەری بکەن و هاوکێشەکە پێچەوانە بکەنەوە و بەغدا سەرشۆڕی هەولێر بکەن، چۆن؟

وەڵام: هەرێم لەسەر بنەمایەکی دەستوری و دامەزراوەیی بنیات بنێنەوەو کۆتایی بە۳۰ساڵ فەوزاو بێ یاسایی و گەندەڵی و ناشەفافی بێنن.

هەموو سەرچاوەکانی داهات لەدەستی حزبەکانتان دەربهێنن و لەچوارچێوەی دامەزراوەیەکی مالی ڕەسمی شفافدا ڕێکی بخەنەوەو حکومەت سەرپەرشتی بکات.

هەموو تاکێکی کورد دەزانێت نەوت و خاڵە سنووریەکان و باج و داهاتی ناوخۆو فەرمانگەکان زۆر بەزیادەوە بەشی هەموو شتێکی ئەم هەرێمە دەکات ئەگەر نەبنە سەرچاوە بۆ داهات و خۆقەڵەوکردنی حزب و کاراکتەرەکانی، ئەوکاتە هیچ پێویستێکیشمان بەم تکاو پاڕانەوەیە لەبەغداو حزبە عێراقییەکان نییە.

کەوایە ئەم سەرشۆڕی و زەلیلییە لەبەردەم لایەنە عێراقییەکاندا لەپێناوی باخەڵ و بەرژەوەندی حزبە دەسەڵاتدارەکانە نەک خەڵک، پارەو داهاتی ئەم هەرێمە بگێڕنەوە بۆ خەڵک و ئەم گەلە لەم هەموو لاوازی و سەرشۆڕییە دەرباز بکەن، تاوانێکی گەورەیە هەرێمێکی پڕ لەخێرو بێر بەم شێوەیە سەرشۆڕی کۆمەڵێک هێزی شۆڤینی و تایفی دەکەن کە بۆ چوار دەنگی هەڵبژاردن لەبەردەم شەقامی عێراقیدا یاری بەکارتی کوردو ئابڕووی هەرێمی کوردستان دەکەن، بۆیە تا کار لەکار نەترازاوە بگەڕێنەوە بۆلای گەلەکەتان واز لەسەرشۆڕی بێنن، کورد گوتەنی ماڵی سپی بۆ ڕۆژی ڕەش، ڕۆژی خۆتان و گەلەکەشتان لەمە ڕەشتر نابێ، ئەوەی ئەم سی ساڵە کۆتان کردووەتەوە بەستانەو لەمەودوا بۆ سەربەرزی خۆتان و گەلەکەتان دەست لەسەر داهاتی گشتی ئەم هەرێمە هەڵبگرن و تەسلیم بەخەزێنەی حکومەتی بکەن و بەغداو بوجەو دەوڵەتەکەشی لەیادکەن، دڵنیابن بۆ لەمەودوا بەغدا سەرشۆڕی خۆتان دەکەن، هەرچەندە دڵنیام کە دڵنیان!.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Your Ad Spot

سەرەكى لاى خوارەوە