كامیل مه‌حمود
ئاشكرایه وه‌زیری ئه‌وقاف له‌وڵاتانی ئیسلامی‌دا به‌رپرسی هه‌ستیارترین كایه‌ی فه‌رمی ناو حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ته‌و په‌یوه‌ندیداره به‌باوه‌ڕو كاروباری ئایینی خه‌ڵكه‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ی من به‌دواداچوونم بۆ كردووه له‌زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی‌دا به‌وانه‌شه‌وه كه ده‌سه‌ڵاته‌كانیان فول عه‌لمانی و ته‌نانه‌ت دژه‌ئایینیشن له‌دانانی وه‌زیری ئه‌وقافدا ره‌چاوی تایبه‌تمه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كه‌و وه‌زیره‌كه كراوه كه‌ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ندیداربن، بۆ نموونه ئه‌وقافی توركی كه ئه‌وان پێی ده‌ڵێن سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئایینی یان(دیانه‌ت)و كاروباری تایبه‌ت به‌ئایینی ئیسلام له‌وڵاته‌كه‌دا به‌ڕێوه ده‌بات و له‌سه‌رده‌می مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عه‌لمانی توركه‌وه دامه‌زراوه، له‌و سه‌رده‌مه‌وه تا ئێستا ئه‌وانه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یان پێ دراوه كه‌سانی شاره‌زا له‌بوارێكی ئیسلامی یان كه‌سایه‌تی ئایینی بوون، ته‌نانه‌ت له‌كارمه‌نده‌كانی ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌شدا ڕه‌چاوی ئه‌وه كراوه، ساوڵی 2017 له‌گه‌ڵ چه‌ند مامۆستایه‌كدا گه‌شتێكی تایبه‌تیمان بۆ ناوه‌نده ئایینییه‌كانی توركیا كرد و دوو جار سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئایینیمان كرد‌و له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رپرسی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه هه‌رجاره‌و زیاتر له یه‌ك ساعات و نیو گفتوگۆمان ده‌رباره‌ی ئه‌وقافی توركیا و كاروباری فه‌تواو كاروباری ئایینی له‌كۆن و نوێ‌دا كرد، ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راكێشاین ئه‌وه‌بوو هه‌موو ئه‌ندامانی ستافی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی (ئه‌وقاف)ی توركیا كه‌سانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا‌و ماسته‌رو شاره‌زای بواری ئایینی بوون، خودی وه‌زیر كه ئه‌وكات زانای ئایینی به‌ڕێز پرۆفیسۆر دكتۆر محه‌مه‌د گورمز بوو كه پێشتریش سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی زانایانی توركیا بووه، دوای پرۆفیسۆر گورمزیش ئێستا زانایه‌كیتری ئایینی وه‌زیری دیانه‌ته كه ئه‌ویش پرۆفیسۆر دكتۆر عه‌لی ئه‌رباشه. وه‌زیره‌كانی سه‌رده‌می ئه‌تاتوركیش به‌هه‌مان شێوه زانا‌و شاره‌زای بواری ئایینی بوون یان خه‌ڵكی پابه‌ندو به‌ئاگابوون له‌كاروباری ئایینداری وڵات .
له‌عێراقیشدا تا ئێستاش كه ئه‌وقاف بووه‌ته وه‌قفی سوننه‌و شیعه ئه‌و نه‌ریته ره‌چاو ده‌كرێت، له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا وه‌زیره‌كانی ئه‌وقاف كه‌سانی نزیك له‌كایه ئایینییه‌كه یان شاره‌زای بواره‌كه بوون، محه‌مه‌د عه‌لى فازل و شێخ ئه‌حمه‌د داود راوی نه‌قشبه‌ندی و كه‌سانی تری نزیك له ئایین و زانسته‌كانیه‌وه وه‌زیری ئه‌وقاف بوون. له‌سه‌رده‌می كۆماریشدا كه‌ساڵی 1963جارێكی‌تر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دا‌مه‌زرایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك كرایه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی سه‌ر به سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كه‌مین وه‌زیر موسلیح به‌هادین نه‌قشبه‌ندی بوو كه قازی و سه‌ر به‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی خه‌ڵكی بامه‌ڕنێ بووه، دواتریش وه‌زیره‌كانی ئه‌وقاف هه‌ر كه‌سایه‌تی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئایینی یان قازی و زانا‌و خه‌ڵكی شاره‌زابوون له‌بواره‌كه‌دا، له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیشدا تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه ئایینییه بۆ وه‌زیری ئه‌وقاف ره‌چاوكراوه‌و له‌ناو داروده‌سته‌ی سه‌دامدا كێ سه‌روسه‌ودای له‌گه‌ڵ ئاییندا هه‌بووه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پێدراوه، هه‌ندێ كات له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش كه‌سایه‌تی زانا‌و شاره‌زا دانراوه، بۆ نموونه زانا‌و فه‌قیهی گه‌وره‌ی عێراقی عبدالكریم زیدان وه‌زیری ئه‌وقاف بووه له‌كابینه‌یه‌كدا.
مه‌به‌سته‌كه‌مان لێره‌دا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینییه له‌هه‌رێمی كوردستان كه له هه‌ندێ كابینه‌دا كه‌سانی نزیك له‌كایه ئایینییه‌كه یان شاره‌زا له‌بواری ئایین دانراوه، به‌ڵام هه‌ندێ جار كه‌سانێك داده‌نرێت كه هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی بابه‌تی و زانستی په‌یوه‌ندیداریان به كاروباری ئایینییه‌وه نییه، ئه‌م جۆره له‌مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دامه‌زراوه فه‌رمییه‌دا زۆرجار ئیشكال و كێشه له‌وڵاته‌كه‌دا دروست ده‌كات به‌هۆی دووری وه‌زیره به‌ڕێزه‌كه‌وه له پرس و دۆزه ئایینییه‌كان، ناكرێت حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له‌دانانی وه‌زیری ته‌ندروستیدا ره‌چاوی ئه‌وه بكه‌ن كه ده‌بێت وه‌زیر له‌حه‌قلی پزیشكی و ته‌ندروستیدا شاره‌زابێت، یان وه‌زیری نه‌وت له‌بواری خۆیدا یان وه‌زاره‌ته‌كانیتر كه‌سانی تایبه‌تمه‌ندیان بۆ دابنرێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی تایبه‌تمه‌ند به‌كاروباری ئایینی خه‌ڵكه‌وه ته‌نها بۆشایی پڕكردنه‌وه بێت، خه‌یاڵتان بۆ ئه‌وه نه‌چێت كه مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له‌ناو ڕه‌وته ئیسلامییه‌كاندا وه‌زیری ئه‌وقاف دیاری بكرێت، به‌ڵام خۆ له‌ناو هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداردا ده‌یان زانای ئایینی هه‌وادارو نزیك له‌خۆیان و سه‌دان كه‌سایه‌تی پسپۆری بواره‌كه هه‌یه بۆچی له‌و نێوه‌نده‌دا وه‌زیر دیاری ناكرێت؟.
به‌داخه‌وه هه‌ندێ كات وه‌زیری ئه‌وقاف ده‌كه‌وێته ناو هه‌ندێ بارودۆخه‌وه به‌ناچاری قسه‌ی تیادا ده‌كات و قسه‌كانی ده‌بێته مایه‌ی گاڵته‌جاڕی، یان ده‌یه‌وێت له‌وتاری بۆنه‌كاندا ئایه‌تێكی قورئان بخوێنێته‌وه دوو وشه‌ی ئایه‌ته‌كه‌ی به‌دروستی بۆ ناخوێنرێته‌وه.. له‌كۆتاییدا ده‌مه‌وێ بڵێم له‌م باسه‌دا مه‌به‌ستم وه‌زیرێكی دیاریكراو نییه‌و ته‌نها ده‌مه‌وێ به‌رچوڕوونی بده‌مه حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو مامه‌ڵه له‌ئه‌گه‌ڵ ئه‌وقاف و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانیتردا بكات، یه‌كێتی زانایانییش به‌داخه‌وه له‌م جۆره باس و بابه‌تانه‌دا خۆیان بێ ئاگا كردووه‌و قسه‌و به‌رچاوڕوونییه‌كی دڵسۆزانه‌یان بۆ حكومه‌ت نییه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق