كامیل مه‌حمود
(گوتاری ئاینی به پێچه‌وانه‌ی گوتاری
لیبرالی هانده‌ر نیه بۆ وروژاندنی ره‌خنه‌و لێكدانه‌وه به‌ڵكو هانده‌ری خه‌ڵكه
بۆ ئیمان و یه‌قین، پرسیار گرنگ نیه ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ڵام گرنگه، كه‌چی لیبرالیه‌ت
هانده‌ره بۆ ره‌خنه‌و پرسیار،ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی گه‌رمه به ره‌خنه‌و پرسیار ئه‌وه
گۆمه‌ڵگه‌یه‌كی باشه نه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هه‌ڵچنراو له سه‌ر په‌رستش و یه‌قین
....كۆمه‌ڵگه‌ی ئاینی پرسیار ناكات چونكه واده‌زانێت كه وه‌ڵامه كۆتاییه‌كانی
پرسیاره‌كانی وه‌رگرتووه، كۆمه‌ڵگه‌ی ئاینی پرسیار ناكات و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك
پرسیار به خه‌یاڵیاندا نایه‌ت، وه هه‌ندێك بابه‌ت هه‌یه پرسیار قبوڵ ناكات، به
پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی لیبرالی كه هه‌میشه ده‌گه‌ڕێت له دووی پرسیاری نوێ تا
وه‌ڵامێكی نوێی ده‌ست بكه‌وێت..) ته‌واو. ل247 الصراطات المستقيمة -عبدالكریم سروش.
ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌ی عه‌بدولكه‌ریم سروش بۆ هه‌ردوو خیتابی
(ئایینی و لیبرالی) خوێندنه‌وه‌یه‌كی نازانستی و نامه‌وزوعییه‌و هیچ بنه‌مایه‌كی
واقیعیبینانه‌ی تیادا ره‌چاو نه‌كراوه، ئه‌و كه‌ده‌ڵێ خیتابی ئایینی هانده‌ر نییه
بۆ وروژاندنی ره‌خنه‌و لێكدانه‌وه به‌ڵكو هانده‌ری خه‌ڵكه بۆ ئیمان و یه‌قین..
ئه‌مه‌ی كۆتایی راسته‌و خیتابه‌كه هانده‌ره بۆ ئیمان و یه‌قین، به‌ڵام سروش چاوی
له‌و میتۆده قورئانییه داخستووه كه بۆ موخاته‌به‌ی به‌نی ئاده‌م ره‌چاوی
كردووه‌و وروژاندنی پرسیار كۆڵه‌كه‌و بنه‌مای مه‌نهه‌جه قورئانییه‌كه‌یه، ته‌نانه‌ت
ئه‌م پرسیاركارییه‌ش له‌قورئاندا رێبازی گه‌یشتنه به‌ئیمان و یه‌قین، بۆیه ده‌پرسین:
یه‌كه‌م: ئایا ئه‌و ئیمان و یه‌قینه له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ مه‌گه‌ر ده‌ره‌نجامی پرسیار‌و ره‌خنه نه‌بووه؟ ئایا قورئان كه دوای ئیمان و یه‌قین له‌مرۆڤ ده‌كات سه‌ره‌تا دنیایه‌ك پرسیاری بۆ دروست ناكات؟ بۆ نموونه:
1- (قَالَ مَنْ يُحْيِي الْعِظَامَ وَهِيَ رَمِيمٌ)؟..
2- (قُلْ مَن يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاء وَالأَرْضِ أَمَّن يَمْلِكُ السَّمْعَ والأَبْصَارَ وَمَن يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ الْمَيَّتَ مِنَ الْحَيِّ وَمَن يُدَبِّرُ الأَمْرَ فَسَيَقُولُونَ اللّهُ فَقُلْ أَفَلاَ تَتَّقُونَ * فَذَلِكُمُ اللّهُ رَبُّكُمُ الْحَقُّ فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلاَّ الضَّلاَلُ فَأَنَّى تُصْرَفُونَ * كَذَلِكَ حَقَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى الَّذِينَ فَسَقُواْ أَنَّهُمْ لاَ يُؤْمِنُونَ * قُلْ هَلْ مِن شُرَكَآئِكُم مَّن يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ قُلِ اللّهُ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ فَأَنَّى تُؤْفَكُونَ)؟؟..
3- (قُل لِّمَنِ الْأَرْضُ وَمَن فِيهَا إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ * سَيَقُولُونَ لِلَّهِ قُلْ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ * قُلْ مَن رَّبُّ السَّمَاوَاتِ السَّبْعِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ * سَيَقُولُونَ لِلَّهِ قُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ * قُلْ مَن بِيَدِهِ مَلَكُوتُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ يُجِيرُ وَلَا يُجَارُ عَلَيْهِ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ * سَيَقُولُونَ لِلَّهِ قُلْ فَأَنَّى تُسْحَرُونَ * بَلْ أَتَيْنَاهُم بِالْحَقِّ وَإِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ * مَا اتَّخَذَ اللَّهُ مِن وَلَدٍ وَمَا كَانَ مَعَهُ مِنْ إِلَهٍ إِذًا لَّذَهَبَ كُلُّ إِلَهٍ بِمَا خَلَقَ وَلَعَلَا بَعْضُهُمْ عَلَى بَعْضٍ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ * عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ فَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ)؟؟؟..
4- (وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ فَأَنَّى يُؤْفَكُونَ)؟.
5- (وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّن نَّزَّلَ مِنَ السَّمَاء مَاء فَأَحْيَا بِهِ الْأَرْضَ مِن بَعْدِ مَوْتِهَا لَيَقُولُنَّ اللَّهُ قُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ)؟..
6- (وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ قُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ * لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ)؟..
7- (وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ قُلْ أَفَرَأَيْتُم مَّا تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ إِنْ أَرَادَنِيَ اللَّهُ بِضُرٍّ هَلْ هُنَّ كَاشِفَاتُ ضُرِّهِ أَوْ أَرَادَنِي بِرَحْمَةٍ هَلْ هُنَّ مُمْسِكَاتُ رَحْمَتِهِ قُلْ حَسْبِيَ اللَّهُ عَلَيْهِ يَتَوَكَّلُ الْمُتَوَكِّلُونَ)؟. .
8- (وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ خَلَقَهُنَّ الْعَزِيزُ الْعَلِيمُ * الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ مَهْدًا وَجَعَلَ لَكُمْ فِيهَا سُبُلًا لَّعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ)؟..
9- (وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَهُمْ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ فَأَنَّى يُؤْفَكُونَ)؟..
10- (أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ، أَمْ خَلَقُوا السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ بَلْ لا يُوقِنُونَ)؟..
11- (ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلا رَجُلا فِيهِ شُرَكَاءُ مُتَشَاكِسُونَ وَرَجُلا سَلَمًا لِرَجُلٍ هَلْ يَسْتَوِيَانِ مَثَلا الْحَمْدُ لِلَّهِ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لا يَعْلَمُونَ..)
12- (مونازه‌ره‌ی گه‌رمی نێوان پێغه‌مبه‌ران و گه‌له‌كانیان به‌تایبه‌تی مونازه‌ره زانستی و بابه‌تییه‌كانی نێوان ئیبراهیم و گه‌له‌كه‌ی، باوكی، نه‌مرود..)
دووه‌م: ئایا سروش زانیاری
له‌سه‌ر ئه‌و شارستانیه‌ته چوارده سه‌ده‌یه‌ی ئیسلام هه‌یه كه به‌رهه‌می سه‌روه‌تێكی
گه‌وره له‌پرسیارو وه‌ڵامی زانایان و فه‌یله‌سوف و بیریار‌و فه‌قیهو موجته‌هیده
ئیماندره‌كانه؟ ئایا شارستانیه‌تێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ئه‌مه‌ی ئیسلام به‌بێ پرسیار‌و
ره‌خنه‌و بیركردنه‌وه به‌رهه‌م دێت؟
سێیه‌م: سروش ئه‌مرۆی غیابی ئیسلام و هه‌یمه‌نه‌ی ژیاره‌كه‌ی كردووه‌ته پێوه‌ر بۆ خیتابی ئایینی كه له‌راستیدا دۆگمابوون و داخرانی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانی ئه‌مرۆ بۆ غیابی عه‌قڵ و ئیجتیهادو هه‌یمه‌نه‌ی خیتابی ئیسلامی ده‌گه‌رێته‌وه، ئه‌م داخرانه‌ی ئه‌مرۆش ماڵ نییه به‌سه‌ر ئیسلامه‌وه، به‌ڵكو ماڵه به‌سه‌ر سیكۆلاریزم و ئیستیبدادی ده‌سه‌ڵاته سیكۆلار‌و پاشكۆكانی دنیای سه‌رمایه‌داری و لیبرالی رۆژئاوا...ئیجتیهاد مۆرك و تایبه‌تمه‌ندی ژیار‌و شارستانیه‌تی ئیسلامه‌و ئیجتیهادیش وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پرسیار‌و پێشهاته نوێیه‌كانی رۆژه، شارستانیه‌تی ئیسلامیش به‌رهه‌می ئیجتیهادی هه‌زاران زانای بواره جۆراوجۆره‌كانی قیقهو شه‌ریعه‌ت و زانست و مه‌عریفه‌یه..
باشه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی پرسیار ناكات ئه‌و هه‌موو فیره‌ق و مه‌زهه‌ب و رێچكه‌و رێبازه جیاوازانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی ده‌ره‌نجامی چی بوون ئه‌گه‌ر وه‌ڵام نه‌بوون بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ی له‌سه‌رده‌مه‌كانی خۆیاندا دروست ده‌بوون؟؟؟
سێیه‌م: سروش ئه‌مرۆی غیابی ئیسلام و هه‌یمه‌نه‌ی ژیاره‌كه‌ی كردووه‌ته پێوه‌ر بۆ خیتابی ئایینی كه له‌راستیدا دۆگمابوون و داخرانی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانی ئه‌مرۆ بۆ غیابی عه‌قڵ و ئیجتیهادو هه‌یمه‌نه‌ی خیتابی ئیسلامی ده‌گه‌رێته‌وه، ئه‌م داخرانه‌ی ئه‌مرۆش ماڵ نییه به‌سه‌ر ئیسلامه‌وه، به‌ڵكو ماڵه به‌سه‌ر سیكۆلاریزم و ئیستیبدادی ده‌سه‌ڵاته سیكۆلار‌و پاشكۆكانی دنیای سه‌رمایه‌داری و لیبرالی رۆژئاوا...ئیجتیهاد مۆرك و تایبه‌تمه‌ندی ژیار‌و شارستانیه‌تی ئیسلامه‌و ئیجتیهادیش وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پرسیار‌و پێشهاته نوێیه‌كانی رۆژه، شارستانیه‌تی ئیسلامیش به‌رهه‌می ئیجتیهادی هه‌زاران زانای بواره جۆراوجۆره‌كانی قیقهو شه‌ریعه‌ت و زانست و مه‌عریفه‌یه..
باشه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی پرسیار ناكات ئه‌و هه‌موو فیره‌ق و مه‌زهه‌ب و رێچكه‌و رێبازه جیاوازانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی ده‌ره‌نجامی چی بوون ئه‌گه‌ر وه‌ڵام نه‌بوون بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ی له‌سه‌رده‌مه‌كانی خۆیاندا دروست ده‌بوون؟؟؟
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق