بەناوى خواى گەورەو ميهرەبان

سەردێڕ

Post Top Ad

Your Ad Spot

السبت، 25 مايو 2019

خوێندنەوەيەكى جياواز بۆ: ((من دخل دار ابو سفيان فهو آمن))

کامیل مەحمود 
لەم مانگە پيرۆزەى رەمەزاندا سەركەوتنى گەورەى فەتحى مەككە ڕووى داو پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)و موسوڵمانان بێ جەنگ و رووبەرووبوونەوەيەك شايانى باس بێت چوونە ناو ئەو شارەوەو كەعبەى پيرۆزيان لەبتەكان پاك كردەوە.
ئەوەى دەمەوێ باسى بكەم بابەتى ئەبوسفيان و مەقولەى(من دخل ابو سفيان فهو آمن)ە كە هەندێ لە ريوايەتەكان باس لەوە دەكەن بۆ رەچاوكردنى پلەو پێگەى كۆمەڵايەتى ئەبوسفيان بووە لەلايەن پێغەمبەرەوە(صلى الله عليه وسلم)، واباس دەكرێت كە عەباسى مامى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) و ئەبوسفيان هاتوونەتە خزمەت پێغەمبەرو دواى ئەوەى ئەبوسفيان موسوڵمان دەبێت عەباس خوا لێى رازى بێت بەپێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەڵێت: إن أبا سفيان رجل يحب الفخر فاجعل له شيئا.. پێغەمبەريش دەفەرموێت: هەركەس بچێتە ماڵى ئەبوسفيان لەئەماندايە.
من نامەوێ باس لە حەقيقەتى ريوايەتەكان بكەم و كارى من نييە، بەڵام دەڵێم ئەگەر ريوايەتەكانيش راست و صەحيحيش بن پێم وانييە دياريكردنى ماڵى ئەبوسفيان بۆ پەنادان بۆ ئەوە بووبێت ئەو پياوە فەخرى پێوە بكات و بۆ مەبەستەكەى عەباس بووبێت، چونكە:
1- (فەخر)كردن بۆ خۆى شەرعى نييەو جۆرێكە لەكيبر كە لەگوناهە گەورەكانە و ناكرێ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بۆ كەسى بەڕەوا ببينێت كە خۆى نەهى لێكردووە، قورئانى پيرۆزيش دەربارەى فەخر دەفەرموێت:( إِنَّ اللَّهَ لاَ يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ)، (إِنَّ الله لاَ يُحِبُّ مَن كَانَ مُخْتَالاً فَخُورًا).
2- تەوقيت و چۆنيەتى موسوڵمانبوونەكەى ئەبوسفيان و رابردووى و بارودۆخى بەهێزى موسوڵمانان لەو كاتەدا ئەو رەچاوكردنە ناخوازێت.
كەواتە مەبەستەكەى پێغەمبەر شتێكيتربووە با ئەبوسفيانيش واتێگەيشتبێت ئەمە ئيمتيازەو بەو دراوە، ئەوەى لەم رووداوى فەتحى مەككە ورد دەبێتەوە لەو تێدەگات كە پێغەمبەر بەهەموو ڕێگايەك هەوڵى داوە بەبێ توندوتيژى و خوێنڕشتن بچێتە ناو ئەو شارە پيرۆەوەو لايەنى بەرامبەر وا لێ بكات بير لەوە نەكەوە رووبەرووى ببنەوە، يەكێك لەو ڕێگايانە ئەوە بووە كە لەڕووى سايكۆلۆژييەوە قورەيش بخاتە حاڵەتێكى لاوازييەوە كە لەوە دڵنيابن تواناى رووبەرووبوونەوەيان نەماوەو كار گەيشتووەتە ئەوەى ماڵى سەرانى وەك ئەبووسفيان ببێتە پەناگەو شوێنى تەسليمبوون لەكاتێكدا تا دوێنێ پلان و نەخشەى جەنگى تيادا دادەنرا دژى موسوڵمانان، واتە دەتوانين بڵێين ئەو ئەمان دانە بەخەڵك و دياريكردنى شوێنە ئەمينەكان پەلانێكى (تەكتيكى مەيدانى) بووە لەلايەن پێغەمبەرەوە(صلى الله عليه وسلم) بۆ ڕێگرتن لەجەنگ و خوێنڕێژى و سەركەوتنى فەتحە گەورەكە بەئاشتى.
پاشان خۆ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) تەنها ماڵى ئەبوسفيانى ديارى نەكردبوو وەك شوێنى ئەمان تا ئەو فەخرى پێوە بكات، بەڵكو هەموو شوێنەكان ئەمينبوون ئەگەر رووبەرووبوونەوەى تيادا نەبێت:( من دخل دار أبي سفيان فهو امن، ومن دخل دار حكيم بن حزام فهو امن، ومن دخل الكعبة فهو امن، ومن دخل المسجد فهو امن، ومن أغلق بابه فهو امن..) كەواتە جێگايەك بۆ فەخرو شانازى نەماوەتەوەو هەموو شوێنێك لەئەماندايە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Your Ad Spot

سەرەكى لاى خوارەوە