بەناوى خواى گەورەو ميهرەبان

سەردێڕ

Post Top Ad

Your Ad Spot

السبت، 4 مايو 2019

قسەیەک لەسەر ڕۆڵی خراپی میدیای کوردی

کامیل مەحمود
سێی ئایار ڕۆژی پشتیوانییە لەئازادی کاری ڕۆژنامەوانی و میدیایی، لەکوردستاندا تا سنوورێکی دیارکراو ئازادی بۆ میدیاو کاری ڕۆژنامەوانی هەیە ک زیاترە لەوەی لەدەوروبەرمان هەیە، بەڵام تاچەندە میدیای کوردی و ڕۆژنامەنووسان توانیویانە لەگۆڕەپانە سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکەدا ڕۆڵی باش بگێڕن و خزمەت بەو بوارانەی ژیانی کۆمەڵگە بکەن؟ 
بەڕای بەندە میدیای کوردی لەزۆربەی حاڵەتەکاندا فاکتەرەکانی ناسەقامگیری گەشە پێ داوەو زۆرجار خۆی خوڵقێنەری ناسەقامگیرییەکان بووە، بەتایبەتی لەسەروبەندی قەیرانە سیاسییەکان و کێشەی ناوخۆو نێوان حزبەکاندا هەمیشە زومی لەسەر ئەو خاڵ و حاڵەتانە بووە قەیرانەکەی قووڵتر کردووەتەوەو لەو نێوەندەدا بچووکی گەورە کردووە، کەمتر لەخاڵی چارەسەر نزیک بووەتەوەو بەدەگمەن زوومی لەسەر هەوڵەکانی گێڕانەوەی سەقامگیری سیاسی داناوە، یەک نموونەی بەرجەستە دەهێنمەوە:
لەچەند مانگی ڕابردوودا کێشەیەکی ناوخۆی بزووتنەوە لەئارادا هەبوو بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی چەند کادیرێکی حزبەکەوە، میدیای کوردی دەیان ڕاپۆرت و هەواڵی لەسەر ئامادەکردو بەردەوام لەوەرگرتنی لێدوان و قسەی ئەو ئەندامانەی بزووتنەوە ماندوو نەدەبوون، بەڵام کاتێک کێشەکە چارەسەرکراو لێکتێگیشتن دروست بوو زانایان و سەرکردایەتی بزووتنەوە میدیایان بانگهێشت کرد بۆ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و ڕاگەیاندنی کۆتایی کێشەکە، ئەوانیش ئامادەبوون و مایکی کەناڵەکانیان لەجێگای تایبەتی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا جێگیر کرد، بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە تا ئێستا کە زیاتر لەهەفتەیەک بەسەر ڕێککەوتنەکەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا تێپەڕیوە تاکە کەناڵێک لەوانەی مایکەکانیان دابەستبوو بەوشەیەک هەواڵێکیان لەسەر لێکتێگەیشتن و چارەسەری کێشە ناوخۆییەکەی بزووتنەوە بڵاو نەکردەوە!!.
دەپرسم: بۆچی لەسەرەتای کێشەکەوە لەوەرگرتنی لێدوان و زەقکردنەوەی بابەتەکەدا درێغیتان نەکردو بگرە زاتر لەپێویستیش بایەختان پێدا؟ دواتر بۆ چارەسەرەکە بۆچی دەنگتان لەخۆتان بڕی؟ ئەی ئەو مایکانەتان بۆچی لەبەردەم ئەو بەڕێزانەدا داناو هاتنەکەتان بۆ کۆنگرەکە بۆچی بوو؟ پێ دەچێ واتێگەیشتبن کۆنگرەی شەڕەقسەو تەنگەزەبێت و ئێوەش بۆ قووڵکردنەوەی تەنگەژەکە تەشریفتان هێنابێت! حەیفە بۆ میدیای بینراوی کوردی کە هیچ حسابێک بۆ میساقی شەرەف و بابەتیبوون و بەرپرساریەتی و ئەخلاقی پیشەیی ناکات و هەمیشە حەزی لەناسەقامگیری و قەیرانە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Your Ad Spot

سەرەكى لاى خوارەوە