بەناوى خواى گەورەو ميهرەبان

سەردێڕ

Post Top Ad

Your Ad Spot

الأحد، 28 أبريل 2019

حکومەت بۆ خزمەتی خەڵک یان حزب؟

کامیل مەحمود
کێشە لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتدا پۆست و دەستکەوتی حزبە بشدارەکانە نەک بەرنامەو کارنامەی حکومەت، ئێستا بۆ ڕازیکردنی لایەک دامەزراوەو
پۆستێک زیاد دەکرێت، دامەزراوەیکیتر واتە بوجەیەکی زەبەلاح بۆ کەسی یەکەمی دامەزراوەکەو کارمەندو خزمەتگوزاری و گەشت و زۆر شتیتر، ڕای زۆر لەسەر سەرۆکی هەرێم هەیە کەپۆستێکی زیادەیە، ئێستا چەند جێگرێکیشی بۆ دادەنرێت، ئەمەیە موسیبەتی ئەم وڵاتە وێران و بێ ڕێگاوبانە کە بەردەوم سەرچاوەی داهات لە پارەو ماڵی گشتی لەڕێگای زیادکردنی پۆست و دامودەزگای ڕەسمییەوە بۆ حزبە دەسەڵاتدارەکان پەیدا دەکرێت و حکومەت دەکرێتە ئامڕازێک بۆ خزمەتی حزب نەک خەڵک
، ئێستا خەڵک پێویستیان بە دۆزینەوەی هەلی کارە، بەڵام لەم وڵاتەدا کار بۆ حزبەکان دەدۆزرێتەوە لەڕێگای داهێنانی پۆستی ناپێویستەوە، بۆیە چاوەڕێ ناکەین ئەم وڵاتە بەم شێوەیەو لەڕێگای ئەم حزبە باڵادەستانەوە گەشە بکات و ببێتە خاوەنی ئابووری ڴەشەکردووی خۆی.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Your Ad Spot

سەرەكى لاى خوارەوە