بەناوى خواى گەورەو ميهرەبان

سەردێڕ

Post Top Ad

Your Ad Spot

الأحد، 16 مايو 2021

کێشەی فەلەستین لەکوێدا بەکوردەوە پەیوەستە؟

کامیل مەحمود

لەڕابردوودا خەباتی ڕزگاریخوازی هەردوو گەلی کوردو فەلەستین سونبولی بەرگری و نەپسان بووە بۆ خۆیان و گەلانیتری ئازادیخواز، یادمە کاتی بەعس ئەگەر بمانویستایە لەدەقێکی ئەدەبیدا باسی ستەم و دڵڕەقی ئەو ڕژێمە و ئازایەتی پێشمەرگە بکەین، لەسەر زمانی فیداییەکی فەلەستینی داخی دڵی خۆمان هەڵدەڕشت، ئێستا ئێمە پشوویەکمان داوەو ساڵانێکە بووینەتە خاوەنی قەوارەیەک، ئەوانیش ٨۰ ساڵ زیاترە لەگەڵ مەینەتی و ئاوارەییدا دەژین و هەر ناوبەناوێک هەڵمەتێکی دڕندانەی سەربازی و ئەمنی دژیان ئەنجام دەدرێ، لەم مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەشدا لەشاری قودس هەڵمەتی چۆڵکردنی دێرینترین گەڕەکی فەلەستینییەکان دەستی پێ کرد، بەهۆی ڕەتکردنەوەی بڕیارەکەو خۆڕاگری خەڵکەکەی کە دەڵێن بە ئەسڵ کوردیشن ئەم بارودۆخە تراژیدیە دروست بووە کە جارێکیتر ئیسرائیل بەهەموو هێزی موشەکی و ئاسمانییەوە لەغەززە دەدات، وەک هەمیشە هاوسۆزی گەلان بۆ فەلەستینییەکان هەیە، ئەم هاوسۆزیە سەرچاوەی لەچییەوە گرتووە؟
بێگومان لەناو دنیای بچوکی ئەمڕۆدا کە عەولەمە وەک گوندێکی لێکردووە هەر جەنگ و تەنگەژەیەک لەهەر جێگایەک ڕوو بدات بەشێوەیەک لەشێوەکان کاریگەری لەسەر شوێنەکانیتر دەبێت، تایبەت بەدۆزی فەلەستین کێشەکە کۆمەڵێک ڕەهەندی هەیە کە هەر گەل و گروپێکی مرۆیی بەهۆی ڕەهەندێک یان زیاترەوە بەو دۆزەوە پەیوەندیدارە، ڕەهەندەکانی کێشەی فەلەستین بریتین لەڕەهەندی سیاسی، نەتەوەیی، ئینسانی، ئایینی، نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و هتد، وەک گەلی کورد بەلای کەمەوە لەدوو ڕەهەنددا بەو کێشەیەوە پەیوەستین، لەڕەهەندە ئینسانییەکەدا کەئێمەش مرۆڤین و خراپی و دژواری دۆزی ئینسانی فەلەستینییەکان نیگەرانمان دەکات، لەڕووی ئایینییەوە ئێمە موسڵمانین و جولەکە دەستدرێژی دەکاتە سەر یەکێک لەپیرۆزترین شوێنە دینییەکانمان کە مزگەوتی ئەقصایە، هەروەها دەستدرێژی و ستەم لەموسڵمانان، لەڕووی سیاسیشەوە ڕۆژگارێک بووە کورد و فەلەستینییەکان لەسەرئاستی سەرکردەکانیان هاوخەمی یەکتر و ئاوارەی وڵاتان بوون، جگە لەوەش ئیسرائیل هەمیشە دەستی لەگەڵ ڕژێمە پیلانگێڕەکاندا تێکەڵ بووە بۆ زەبروەشاندن لەدۆزی کورد، لەنسکۆی شۆڕشی ئەیلولەوە تا دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان بەپلانی موسادی ئیسرائیلی لەڕۆماو نایرۆبی...
کەواتە کوردیش گەل و قەوارەیەکەو بەحوکمی ئەو ڕەهەندانەی کێشەکە دەبێت هاوسۆزی و هەڵوێستی هەبێت، ئەوانەی ئەڵێن پەیوەندی بەکوردەوە نیە کەواتە کورد بەگەل و بەخاوەن قەوارە نازانن، ئێستا عەرەبەکان لەمیسرو ئەردەن و کەنداو کە پەیوەندی و ڕێککەوتنیان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە نەیاتوانیوە ئەو ڕەهەندانە نادیدە بگرن و بۆ ئەوان ڕەهەندە نەتەوەیی و ئایینی و ئینسانییەکە ناچاری کردوون هەڵوێستی ناڕەزایی دژی تاوانەکانی ئیسرائیل دەربڕن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Your Ad Spot

سەرەكى لاى خوارەوە