کامیل مەحمود
هه‌ڵه‌بجه مێژوویه‌كی دره‌وشاوه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه و هه‌میشه ناوه‌ندێكی كاریگه‌ری پڕ له دهێنان و مه‌عریفه‌و بیری پێشكه‌وتووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی بووه، ئه‌گه‌رچی جوگرافیای شار‌و ده‌ڤه‌ره‌كه بنبه‌ست و دابڕاوه له‌ڕێگای ستراتیژی و له‌سێگۆشه‌یه‌كی سنووریدایه، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی پێگه جوگرافییه داخراوه‌كه‌ی به‌رده‌وام عه‌قڵی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری خه‌ڵكه‌كه‌ی كراوه‌بووه‌و له‌ئاستێكی باڵای بیركردنه‌وه‌دا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ قۆناغ و پێشهاته نوێیه‌كاندا كردووه.
له‌م شاره‌دا هه‌رگیز له‌به‌رامبه‌ر ئه‌فراندن و داهێنانی نوێ‌دا دۆگمایانه مامه‌ڵه نه‌كراوه‌و زه‌مینه بۆ كه‌سه داهێنه‌ره‌كان خۆش كراوه ئازادانه ئه‌سپی خۆیان له‌بواره جۆراوجۆره‌كاندا تاو بده‌ن، ئه‌گه‌ر قۆناغه مێژووییه‌كانی ته‌مه‌نی ئه‌م شاره بخوێنینه‌وه ده‌بینین هه‌ڵه‌بجه قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندن و گه‌شه‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان و به‌تایبه‌تی توانای داهێنه‌رانه‌ی به‌هرمه‌ندانی كورد بووه.
شاعیرانی دێرین و خاوه‌ن وشه‌ی ڕه‌سه‌نی كوردی له‌ڕه‌وشی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری شاره‌كه سوودمه‌ند بوون، به‌شێكی زۆری كه‌له‌پووری ئه‌ده‌بی و به‌تایبه‌تی شیعری كوردی ئیلهامی له‌م ناوچه‌یه‌وه وه‌رگرتووه به‌و پێیه‌ی لانكه‌ی له‌دایكبوون و پێگه‌یشتنی به‌شێكی دیار له‌پێشه‌نگانی دێرینی شیعر‌و ئه‌ده‌یاتی كوردی بووه.
هه‌ر له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا شیعری نوێ و ئه‌ده‌بیاتی هاوچه‌رخی كوردی سه‌ری هه‌ڵداو شاعیری به‌ناوبانگی كورد عه‌بدوڵا گۆران بناغه‌ی بۆ دانا، عه‌قڵی ژیاریانه‌ی پاشاكانی جاف له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا فه‌زایه‌كی بۆ فه‌رهه‌نگ و بیركردنه‌وه‌ی نوێ دروست كرد كه ده‌رهاوێشته‌كانی به‌هه‌موو كایه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌وه دیاره.
هۆشیاری سیاسی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه له‌ئاستێكی باڵادا بووه كه هه‌میشه له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقدا ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی بینیوه‌و گیانێكی یاخیبوونی تیابووه به‌رامبه‌ر به‌سته‌مكاری و پێشێلكارییه‌كانی ده‌سه‌ڵات، به‌تایبه‌تی ترۆپكی شۆڕش و به‌رگری گه‌وره‌ی له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا بوو كه له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی شۆڕش و خه‌باتی بزووتنه‌وه‌یڕزگاریخوازی گه‌لی كورددا هه‌ڵه‌بجه پێشه‌نگ بووه له هه‌ڵمه‌ت و بوێری و قوربانیداندا.
هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له‌ئاستێكدا بووه كه هه‌موو خاوه‌ن ئایدۆلۆژیا جیاوازه‌كان هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌ژینگه‌یه‌كی له‌بار داناوه بۆ دیالۆگ و موخاته‌به‌ی فیكری به‌و پێیه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕۆشنبیر و تێگه‌یشتووبوون و خاوه‌نی هزرو بیركردنه‌وه‌ی خۆیان بوون، به‌تایبه‌تی ڕابه‌رانی بزاوتی ئیسلامی هاوچه‌رخ كه هه‌نگاوی یه‌كه‌می كاركردنیان له‌شوێنه‌كانیتر سه‌خت بۆ هاته پێش ڕوویان له‌هه‌ڵه‌بجه كرد و به‌ئاسانی یه‌كه‌م شانه و بازنه‌ی ڕێكخراویان بۆ كاری ئیسلامی بنیات نا، له‌و قۆناغه‌ش به‌دواوه‌و تا ئێستاش هه‌ڵه‌بجه ناوه‌ندێكه بۆ ئایینداری و پێشه‌نگایه‌تی ڕابوونی ئیسلامی كوردستان ده‌كات، وه‌ك چۆن له‌بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یشدا پێشه‌نگ بووه.
ده‌توانین بڵێین هه‌موو ئه‌م ڕۆڵ و كاریگه‌ری و هه‌ژموونه سیاسی و فه‌رهه‌نگی و مه‌عریفییه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان وای له ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی به‌عس كرد له‌كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نی خۆیدا گه‌وره‌ترین تاوانی دڕندانه به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام بدات، ویستی له‌سه‌ر زه‌وی بیسڕێته‌وه‌و بوون و كاریگه‌ری له‌نێو به‌رێت، ئه‌وه‌بوو له(شانزه‌ی سێی 1988) به به بۆمبی كیمیاوی سه‌ره‌ڕای وێرانكاری ژینگه‌ی پاكی شاره‌كه‌شی ژه‌هراوی كرد‌و قه‌سابخانه‌یه‌كی مرۆیی گه‌وره‌ی خوڵقاند كه مرۆڤایه‌تی هه‌رگیز له‌یادی ناكات.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای پلانی نه‌گریسی رژێمی به‌عس هه‌ڵه‌بجه به‌زیندوویی مایه‌وه‌و جارێكی‌تر ژیانی بۆ گه‌ڕایه‌وه، ئێستا هه‌ڵه‌بجه دیسانه‌وه كه‌وتووه‌ته‌وه ڕێ و به‌ره‌و به‌دیهاتنی ته‌واوی ئامانجه پیرۆزه‌كانی هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌و ئامانجانه‌ی كه‌زیاتر له پێنج هه‌زار گیانی ڕۆڵه‌كانی بۆ كرده قوربانی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق