کامیل مەحمود
زۆرجار ئەم پرسیارە دەکرێ کەئایا کەسانی نامولتەزیم و تەنانەت ناموسڵمان دەکرێ ببێتە ئەندام لەحزبە ئیسلامیەکاندا؟ بەتایبەتی لەم ڕۆژانەدا ئەم پرسیارە زۆر دەکرێت بەو هۆیەوە کە کۆمەڵی دادگەری کوردستان ناوەکەی خۆی گۆڕیوە و پاشگرە ئیسلامیەکەی نەماوە، پرسیارەکە زۆرتر ئاڕاستەی ئەوان دەکرێت وەک ئەوەی ناوگۆڕینەکەیان تەنها بۆ ئەوەبێ ناموسڵمان و نامولتەزیم بکەنە ئەندام لەو حزبەدا کەپێم وانییە ئەوە وابێت.هەموو ئەو کادیرو بەرپرسە ئیسلامیانەی ئەم پرسیارەیان لێ دەکرێ لەف و دەوەران دەکەن و بەئیحراجیەوە وەڵامێکی ناموقنیع دەدەنەوە، ئەوان لە وەڵامەکانیاندا بەلای ئەوەدا ناچن کە حزبەکانیان ناویان هەرچی بێت خاوەنی پرۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆن و وردەکاری کارو میکانیزم و ئامانجەکانی حزبی تیادا بە مادەو خاڵ و بەشی تایبەت ڕیزبەند کراوە و پێویستە ئەندامان پێیانەوە پابەندبن، کەواتە ئەوەی دەیەوێت بێتە ئەندام لەحزبێکی ئیسلامی هەرگیز لەدەرەوەی پەیڕەو و پرۆگرامی حزبەکەوە نابێتە ئەندام و دەبێت قەناعەتی بەو سیستەمە حزبییە هەبێت کە لەپەیڕەوەکەدا بەرجەستە بووە، ئەگەر کەسێکی ناپابەند و تەنانەت ناموسڵمانیش ویستی بێتە ڕیزی حزبێکی ئیسلامییەوە و باوەڕی بە پەیڕەوی ناوخۆی حزبێکی ئیسلامی هەبوو ئەوە بێگومان سەرەتای وەرچەرخانێکی عەقائیدی بۆ دروست بووە و ئەو گۆڕانکارییە لەو کەسەدا دروست بووە کەحزبە ئیسلامییەکان لەپێناوی ئەو گۆڕانکاریانەدا دروست بوون تا لەژیانی تاک و کۆمەڵگەدا بیخوڵقێنن، بۆیە بابەتی ئەندامیەتی نامولتەزیم لەناو حزبی ئیسلامیدا ڕەهەندێکی عەقائیدی هەیە پێش ئەوەی ڕەهەندی سیاسی هەبێت، ئەمەش ئەگەر ڕووی داو کەسێک بەکارو ئامانجی ئەوان سەرسام بوو وەخواستی ئەندامیەتی بەیەکێک لەحزبە ئیسلامییەکان کرد، ێگومان دەبێت بەخێرهاتنی لێ بکرێت کە بەقەناعەتەوە دێتە ناو ژینگەیەکی ئیسلامی، ئەمەش بۆ ئەو حزبە ئیسلامیە دەستکەوتە نەک ئیشکال یان کارێکی ناشەرعی بێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق