بەناوى خواى گەورەو ميهرەبان

سەردێڕ

Post Top Ad

Your Ad Spot

الأربعاء، 28 أكتوبر 2020

په‌رله‌مانێك ئیستیفزازی گه‌له‌كه‌ی ده‌كات!

 كامیل مه‌حمود

ئه‌وه‌ی به‌ناوی په‌رله‌مانه‌وه‌ كرا له‌م ته‌وقیته‌دا كه‌ هه‌موو جیهانی ئیسلامی بێزاری توڕه‌یی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا ئیستیفزازی موسڵمانانی كورد و برینداركردنی هه‌ستی ئایینیی خه‌ڵكی باوه‌ڕداره‌ و هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی كوردیشی تیادا نییه‌، چاك وایه‌ موسڵمانان ئاراسته‌ی تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانيان‌ ڕووی له‌وانه‌بێت نه‌ك ده‌وڵه‌تانی ناموسڵمان.

هه‌موو ده‌وڵه‌تانی به‌ناو ئیسلامی له‌نێوان بێ ده‌نگی و ڕاگه‌یاندنی ناڕه‌زایه‌تیدا دابه‌ش بوون، ڕۆژانه‌ بازنه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ فراوانتر ده‌بێت و هه‌ندێ له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش له‌به‌ر ڕێز و ڕازیكردنی گه‌له‌كانیان بێ ده‌نگی خۆیان ده‌شكێنن و به‌ڕه‌سمی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن، ده‌كرا ئه‌مانه‌ی كوردستانیش‌ بێ ده‌نگییان هه‌ڵبژاردایه‌ وه‌ك ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی بێ ده‌نگن، فه‌ره‌نساش له‌و بێده‌نگیانه‌ تێ ده‌گات.
ئه‌مڕۆ ته‌نگه‌ژه‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌نێوان دوو لایه‌ندا كه‌ جیهانی به‌خۆیه‌وه‌ خه‌ریك كردووه‌، لایه‌نێك كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌سوكایه‌تی به ‌پێغه‌مبه‌ری ئیسلام درودی خوای له‌سه‌ربێت، لایه‌نه‌كه‌یتریش موسڵمانانه‌ و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن، ئێوه‌ش به‌ناوی كورده‌وه‌ له‌م كاته‌دا بێباكانه‌ پشتگیری خۆتان بۆ لایه‌نی یه‌كه‌م ده‌رده‌بڕن و ده‌بنه‌ به‌شێك له‌و سوكایه‌تییه‌.
باشه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ سوكایه‌تی به‌سه‌رۆك حزبه‌كانتان بكردایه‌ هه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان ده‌بوو یان هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندی كوردستانتان ده‌كرد به‌قوربانی كه‌سایه‌تی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانتان؟
ئێوه‌ قبوڵتان نییه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ڕه‌خنه‌ له‌ده‌سه‌ڵات و له‌ سه‌ركرده‌و له‌حزبه‌كانتان و له‌و ‌هه‌موو ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵیانه‌تان بگیرێت، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ناوی ڕێگری له‌سوكایه‌تی خه‌ریكی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ یاسای دانانی كه‌ندو كۆسپ و سانسۆرن له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌ی هاوڵاتییه‌كانتان له‌ناو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا‌، ئێستا چۆن ڕووتان هات و شه‌رمتان نه‌كرد بۆ پشتگیری له‌سوكایه‌تی به‌ مه‌زنترین‌ مرۆڤ چونه‌ ماڵی سوكایه‌تیكه‌ره‌كه‌ و هیچ حسابێكتان بۆ هه‌ست و شعووری باوه‌ڕدارانی گه‌له‌كه‌تان نه‌كرد؟، كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ سبه‌ینێ له‌و په‌ڕی بێ شه‌رمیدا بێن و باس له‌ڕێكخستنی كۆمێنت و پۆستی ناو فه‌یسبوك و سۆشیال میدیا بكه‌ن و به‌یاساكانتان به‌ناوی زۆرینه‌وه‌ ده‌مكوتكردنی خه‌ڵك و ئازادی ڕه‌خنه‌گرتن بكه‌ن به‌یاسا!.
پێویسته‌ یه‌كێتی زانایان و گشت باوه‌ڕداران به‌رامبه‌ر به‌ڕه‌فتاری بێباكانه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ بێنه‌ ده‌نگ كه‌ به‌ناوی دامه‌زراوه‌یه‌كی ڕه‌سمی و گه‌لێكی زۆرینه‌ موسڵمانه‌وه‌ ئه‌نجامیان داوه‌.
ئێستا له‌ناو گه‌لانی موسڵماندا تاكه‌ قه‌واره‌و گه‌لێك گه‌لی كوردی ناو هه‌رێمی كوردستانه‌ پشتیوانی له‌و شه‌ڕو سوكایه‌تییه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كردووه‌‌، ئه‌وانه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورد ئه‌وه‌یان نه‌كردووه‌، كه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كورد له‌وه‌دایه‌ له‌ناو ده‌یان وڵات و گه‌لی موسڵماندا ته‌نها كورد ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ ئیستیفزازییه‌ی هه‌بێت و له‌م كاته‌دا كۆمه‌ڵێك كه‌س بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی له‌ ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا ڕابگه‌یه‌نێت له‌كاتێكدا ده‌یتوانی به‌لای كه‌مه‌وه‌ بێ ده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست بوونایه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Your Ad Spot

سەرەكى لاى خوارەوە