کامیل مەحمود
ئەهلی ئیمان و چاکەکاری لەبەهەشتدا لەدەروازەکانی بەهەشتەوە تا شوێنە خۆشەکانی خۆیان و گیرسانەوەیان لەناو نازونیعمەتە بێ شومارەکاندا بەڕێزو میهرەوە پێشوازیان لێ دەکرێت؍ لەهەموو لایەکەوە سەلام بەسەریاندا دەبارێت و سەلامیان لێ دەکرێت؍ سەلامی ئەهلی بەهەشتیش هەمان سەلامی نێوان ئەهلی باوەڕە لەدنیادا:
-سەلامی خوای گەورە لەئەهلی بەهەشت: [سَلَام قَوْلًا مِنْ رَبّ رَحِيم].
-سەلامی فریشتە دەرگاوانەکانی بەهەشت: [وَسِيقَ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ إِلَى الْجَنَّةِ زُمَرًا ۖ حَتَّىٰ إِذَا جَاءُوهَا وَفُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا سَلَامٌ عَلَيْكُمْ طِبْتُمْ فَادْخُلُوهَا خَالِدِينَ]٠
-سەلامی فریشتەکان لەناو بەهەشتدا: [وَالـمَلائِكَةُ يَدْخُـلُونَ عَلَـيْهمْ مِنْ كُلّ بـابٍ سَلامٌ عَلَـيْكُم فَنِعْمَ عُقْبَى الدَّارِ ]۰
-سەلامی ئەهلی بەهەشت لەیەکتر: [لا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا وَلا تَأْثِيمًا * إِلاَّ قِيلاً سَلاماً سَلام].. [وَتَحِيَّتُهُمْ فِيهَا سَلاَمٌ وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ ٱلْحَمْدُ للَّهِ رَبِّ ٱلْعَالَمِينَ]۰
-سەلامی ئەهلی ئەعراف لەبەهەشتیەکان: [وَعَلَى الْأَعْرَافِ رِجَالٌ يَعْرِفُونَ كُلًّا بِسِيمَاهُمْ ۚ وَنَادَوْا أَصْحَابَ الْجَنَّةِ أَن سَلَامٌ عَلَيْكُمْ ۚ لَمْ يَدْخُلُوهَا وَهُمْ يَطْمَعُونَ]٠
لەبەرامبەردا ئەهلی کوفرو بێ باوەڕی وەک چۆن لەدنیادا خوای گەورە نەفرینی لێ کردوون لەقیامەت و لەدەروازەکانی دۆزەخەوە تا ناو دۆزەخ لەلایەن خوای گەورە و فریشتەکان و هەموو خەڵکەوە لەعنەتیان لێ دەکرێت؍ جگە لەوەی لەنێوان خۆشیاندا لەعنەت لەیەکتر دەکەن: [أُولَٰئِكَ جَزَاؤُهُمْ أَنَّ عَلَيْهِمْ لَعْنَةَ اللَّهِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ]۰
خوای گەورە لەبەهەشتی خۆیدا بمانحەوێنێتەوەو لەدۆزەخی بەئازار ڕزگارمان بکات و نغرۆی ناو سەلام و نیعمەتەکانی بەهەشتمان بکات٠٠
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق