بەناوى خواى گەورەو ميهرەبان

سەردێڕ

Post Top Ad

Your Ad Spot

الثلاثاء، 28 أبريل 2020

مووچە و بژێوی خەڵک لەبەردەم دووڕیانێکدا

کامیل مەحمود

دیسانەوە بازاڕی نەوت ژیانی ئارامی خەڵکی کوردستانی خستەوە بەردەم حاڵەتی نیگەرانی و نادڵنیایی لەسەر مووچەو کاسپی و کاری ئەوان، ئەمە کێشەیەکی گشتییەو تەنها پەیوەندی بەمووچەخۆرانەوە نیە، بەڵکو ئەزموونی ساڵانی پاشەکەوت و نیوەمووچە پیشانی داین کە بارودۆخەکە جووڵەی بازاڕو کاسپی و کاری هاوڵاتیانی بەگشتی زۆر لاواز کرد و زۆرێکیشیان بەتەواوی ڕاگیران.
بەداخەوە دەسەڵاتدارانی کوردستان نەوتی هەرێمیان کردووەتە سەرچاوەی کێشەو نەهامەتی بۆ هاوڵاتیان نەک هۆکاری ڕەفاهیەت و سەقامگیری.
 لەکاتێکدا خاوەنی هیچ ژێرخانێکی ئابووری نین جگە لەنەوتە هەرزانفرۆشکراوەکە، دەستیان گرتووە بەسەر ئەو سەرچاوەیەشداو بەو هۆیەوە هەموو بەرپرسیاریەتییەکی مووچەو بژێوی خەڵکیان خستووەتە ئەستۆی خۆیان، کە بێگومان ناتوانن لەکاتی ئەمجۆرە تەنگەشەو قەیرانە ئابووریانەدا ناتوانن لە ئاستی ئەو بەرپرسیاریەتی و چارەسەری ئەو گرفتانەدابن کە بارودۆخ و پێشهاتە نەخوازراوەکان بەسەریاندا دەیسەپێنێت و چارەسەرەکەش لەئاستی توانای دەوڵەتدایە کەئێمە دەوڵەت نین، بۆیە چارەسەری ئەم گرفتە لەم قۆناغەدا سێ ڕێگای هەیە و تەنها دووانیان چارەسەرەو حکومەت دەکەوێتە نێوان دووڕیانی چارەسەرو ڕێککەوتنی ڕیشەیی لەگەڵ بەغدا یان هێشتنەوەی دۆخەکە وەک ئێستا:
- یان ئەوەیە نەوتەکە هەر لەدەستی خۆیاندابێت و هەر بەرزی و نزمییەک لە نرخەکەی کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی خەڵکی هەرێم هەبێت، ئەمەش تا ئاستێک لەلایەن هاووڵاتیانەوە قابیلی قبووڵە.
- یان نەوت لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی و لەڕێگای سۆمۆوە مامەڵەی پێوە بکرێت و هیچ پاساوێک نەمێنێتەوە بۆ بەغدا تێکڕای شایستە داراییەکانی کوردستان دابین نەکات.
- یان دوور لەکێشەی نەوت و غاز و کێشمەکێشی نێوان هەولێر و بەغدا مووچەی فەرمانبەران و میلاکاتی دامەزراندن لەهەرێمی کوردستاندا بکرێتە بابەتێکی سیادی و پەیوەست بکرێت بەمووچەی گشتی فەرمانبەرانی عێراقەوە.
بزانین لەم سەروبەندەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق و گەڵاڵەکردنی بوجەی ۲۰۲۰ و هەمواری دەستوورو ئەم هەموو پێشهاتانەی ناو عێراقدا، دەسەڵاتدارانی کوردستان دەست دەگرن بەو داهاتە شومەوەو خەڵکی کوردستان وەک بزنەکەی هەیاسی خاس ڕۆژێک تێرو ڕۆژێک برسی دەکەن؟.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Your Ad Spot

سەرەكى لاى خوارەوە