بەناوى خواى گەورەو ميهرەبان

سەردێڕ

Post Top Ad

Your Ad Spot

الأحد، 22 مارس 2020

نـوێژ لەسەردەمی کۆرۆنادا

كامیل مه‌حمود
لەیادی ئیسراو میعراج و شەوڕەوی پێغەمبەردا(صلی الله علیه وسلم) با یادی بەخششێکی گەورەی خوای گەورە بۆ باوەڕداران بکەینەوە، لەو شەوەدالەسەرەوەی ئاسمانەکانەوەو لەحزووری باری تەعالادا خەڵاتێکی گەورە بەباوەڕداران درا لەڕێگای پێغەمبەرەکەیەوە(صلی الله علیه وسلم)، لەمیعراجی پێشەوای مرۆڤایەتیدا خوای گەورە فەرمانی بەشوێنکەوتووانی دواین پێغەمبەری خۆی کرد کە نوێژ بکەن، نوێژ کۆنداکتی ڕاستەوخۆی نێوان زەوی و ئاسمانە، گفتوگۆی بەندەیە لەگەڵ خوای خۆیدا بەبێ هیچ نێوەندگیرێک، پەرستشێکی گەورەیە کە هەموو مانایەکی ملکەچی و وەفاداری و سوپاسگوزاری مڕۆڤی تیایە بۆ به‌دیهێنه‌ری خۆی و دەرهاوێشتەکەی لەناو ژینگەی مرۆڤایەتیدا ئەخلاقبەرزی و خۆنەویستییە لەپێناوی ڕەزامەندی خوادا(ان الصلاة تنهی عن الفحشاء والمنكر).
ئه‌مه‌ تایبه‌ته‌ به‌لایه‌نه‌ ته‌عه‌بودی و عیبادی و ئایینییه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ به‌جێهێنانی فه‌رمانی خوایه‌، بۆ دونیا جه‌نجاڵ و پڕ له‌گرفت و ‌كێشمه‌كێشه‌كه‌ی ئێمه‌و لایه‌نی جه‌سته‌یی و ته‌ندروستیشمان به‌رده‌وام فه‌لسه‌فه‌ی نوێژ زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت، نوێژ ئارامی و دڵنیاییه‌ بۆ ده‌روونه‌ ماندووه‌كانی ناو ئه‌م ژیانه‌(أرحنا یا بلال)، ئه‌مه‌ وته‌ی سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تییه‌ له‌كاته‌ نائاساییه‌كاندا كه‌ فه‌رمانی ده‌كرد بیلال بانگ بده‌و ئاسووده‌مان بكه‌، وه‌رزش و جووڵه‌ی له‌شه‌ له‌ركوع و سجود و به‌رزبوونه‌وه‌و دانیشتن و نه‌ویبوونه‌وه‌كانیدا، ئیلتیزام و پابه‌ندییه‌ له‌ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌ كه‌ ئه‌هلی نوێژ له‌كاره‌كانیاندا زووتر ده‌ست و برد ده‌كه‌ن و نرخی كات ده‌زانن ئه‌گه‌ر به‌دروستی نوێژه‌كانیان ئه‌دا بكه‌ن.
ته‌ندروستی و له‌شساغییه‌ بۆ مرۆڤ به‌هۆی ئه‌و ده‌ستنوێژه‌ په‌یوه‌سته‌وه‌ كه‌ دروستی به‌ نوێژه‌كه‌ ده‌دات و بنه‌مای چوونه‌ حزووری خوای گه‌وره‌یه‌ له‌ڕێگای ئه‌و فه‌ریزه‌یه‌وه‌، ڕۆژی پێنج جار مرۆڤی باوه‌ڕدار ده‌ست و باڵه‌‌كانی و ده‌م و چاوی و قاچه‌كانی ده‌شۆرێت و ده‌ستی ته‌ڕ به‌سه‌ر هه‌ر ته‌پ و تۆزێكدا ده‌هێنێت كه‌ به‌ر سه‌ری كه‌وتبێت، پێنج جار ئه‌وه‌ ده‌كات جگه‌ له‌و ده‌ستنوێژانه‌ی هه‌ندێ موسڵمان بۆ نوێژه‌ سوننه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كاتی پێنج فه‌رزه‌كه‌ ئه‌دای ده‌كه‌ن، به‌م پێیه‌ موسڵمانی نوێژخوێن له‌هه‌موو كه‌س زیاتر ده‌ست و ده‌م وچاوی ده‌شۆرێت كه‌ ئه‌ویش شوشتنه‌كانی كاتی ده‌ستنوێژو كاته‌ پێویسته‌كانی تره‌ وه‌ك خه‌ڵكانیتر.
له‌م هه‌لومه‌رجه‌ هه‌ستیارو نائاساییه‌شدا كه‌ جیهان به‌ ڤایرۆسێكی تۆقێنه‌ره‌وه‌ ئالوده‌ بووه‌ هه‌موو پزیشك و دكتۆره‌كان و ناوه‌نده‌ زانستییه‌كان ڕاسپارده‌ی سه‌ره‌تاو كۆتاییان بۆ خه‌ڵك پاك و خاوێنییه‌‌‌، به‌تایبه‌تی ده‌ستشۆردن به‌و پێیه‌ی ده‌ست له‌هه‌موو به‌شه‌كانیتری جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌ركه‌وتنی هه‌یه‌ به‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی.
كه‌واته‌ با سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ین كه‌ ڕێنموونی كردووین بۆ ئایینێكی پێشكه‌وتووی پڕ له‌به‌های جوانی ژیاری و خاوێن، با به‌ده‌ستنوێژه‌كانمان هه‌موو میكرۆب و ڤایرۆسه‌ پیس و زیانبه‌خشه‌كان ڕه‌وانه‌ی ئاوه‌ڕۆكان بكه‌ین و به‌جه‌سته‌یه‌كی ئاسووده‌و ته‌ندروسته‌وه‌ بچینه‌ خزمه‌تی نوێژو شه‌یتانه‌كان ڕه‌نجبه‌خسا‌ر بكه‌ین، ئه‌و نوێژه‌ی كه‌ سونبولی یه‌كتاپه‌رستی و ڕێگای گه‌یشتنی مرۆڤه‌ به‌خوای به‌دیهێنه‌ر.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Your Ad Spot

سەرەكى لاى خوارەوە