کامیل مەحمود
تشرینی یەکەمی ساڵی ۲۰۰۱ چەند ڕۆژێک دوای ڕوخاندنی ئیمارەتی ئیسلامی تاڵیبان لەئەفغانستان لەڕۆژنامەی(کوردستانی نوێ) لەبابەتێکی شیکاری سیاسیدا کەیەک لاپەڕەی ڕۆژنامەکەی گرتبوو دەربارەی گەلەکۆمە سەربازییە نێودەوڵەتییەکە بۆ سەر ئەفغانستان بەسەرۆکایەتی ئەمریکا نووسیم: ئەوان توانیان تالیبان وەک حکومەت و دەسەڵاتێکی فەرمی بڕووخێنن و کۆتایی بەحوکم و فەرمانڕەوایەتییەکەیان بهێنن، بەڵام ناتوانن تاڵیبان وەک بزووتنەوەیەکی سیاسی و ئایینی کۆتایی پێ بهێنن و ململانێکە بەڕووخاندنی دەوڵەت و دەسەڵاتەکەیان تەواو نابێت...
لەچەند سەعاتی ڕابردوودا هەموومان دیمەنەکانی کۆبوونەوەو واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی دووقۆڵی نێوان ئەو بزووتنەوەیەو ئەمریکامان بینی، ئەوکات کە ئەو نووسینەم بڵاو کردەوە لەژمارەکانی دواتری ڕۆژنامەکەدا بەپێنج وتار وەڵام درامەوە کەزیاتر کاردانەوەی ئایدۆلۆژی بوو نەک شرۆڤەی سیاسی بابەتەکە، هەندێکیان نووسیبوویان کامیل وەک ئەندامێکی شورای تالیبان قسە دەکات و هەندێکیتریان وەک لایەنگرو کەسێکی عاتیفی وێنایان کردم..
ماوەتەوە سەر ئاییندە چونکە ئەوەی ڕوویدا بوو بە بەشێک لەڕابردوو، بزووتنەوەی تالیبان چی دەکات و چۆن سوود لەدەرهاوێشتەکانی ئەم ڕێککەوتننامەیە و هەڵەکانی ڕابردووی وەردەگرێت؟
دیارە ڕێککەوتننامەی ئاشتی و ئاگربەست و کۆتایی جەنگی نێوان ئەمریکاو بزووتنەوەی تالیبان بە پلەی یەکەم سوودو بەرژەوەندی تالیبانی تیایە، چونکە بەم ڕێککەوتننامەیە ئەمریکا دانی بەوەدا ناوە کەتالیبان هێزێکی بەهەژموون و بەدەسەڵاتی سەر گۆڕەپانەکەیەو جەنگ و ڕێگای سەربازی کێشەکەیان بۆ چارەسەر ناکات، دەرهاوێشتەی ئەمەش گەڕانەوەی ئیعتیبارە بۆ تالیبان وەک هێزێکی شەرعی و کاریگەر دوای ساڵانێک لە ڕاوەدونان و بەتیرۆریست ناساندنیان..
هەنگاوەکانی ئاییندەی بزووتنەوەی تالیبان چۆنیەتی گەڕانەوەیە بۆ ناو پرۆسەی سیاسی و لادانی حکومەتە کارتۆنییە پاشکۆکەی ئێستای ئەفغانستان و نەیارەکانیتریەتی، تا چەندە دەتوانێت سیاسیانەو لێزانانەو بەکمترین ئاڵۆزی ئەوانە بەڕابردوو بسپێرێت وکۆتاییان پێ بهێنێت؟ ئاییندە وەڵاممان دەداتەوە کە ئەم هێزە تا چەندە ئەزموونی لەڕابردوو وەرگرتووە،

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق