بەناوى خواى گەورەو ميهرەبان

سەردێڕ

Post Top Ad

Your Ad Spot

السبت، 7 مارس 2020

شەهیدانی کۆرۆناو قسەیەک بۆ گاڵتەجاڕەکان

کامیل مەحمود


(الشُّهَداءُ خمسةٌ: المَطعونُ، والمَبطونُ، والغَريقُ، وصاحبُ الهدمِ، والشهيدُ في سبيلِ اللهِ)..

ئەمە فەرموودەی پێغەمبەرە صلی الله علیه وسلم کە ئەو کۆمەڵە کەسەی دیاری کردووە پلەی شەهیدییان هەیە لەئاخیرەتدا(مردن بەتاعون، مردن بەژانەسک، مردن بە خنکان لەئاودا، مردن بەبوون بەژێر خاک و خانووەەوە، مردن لەپێناوی خوا)..
ئەمە ترۆپکی هاوسۆزی و میهری خواو ئیسلامە بۆ ئەوانەی دووچاری ئەو جۆرە مردنە تراژیدیانە ئەبن و بەوەڕیان بەقەدەرو وپاداشتی خوا هەیە.
سەیر لەوەدایە هەندێ لەمەسخەرەچییەکانی ناو فەیسبوک کە گاڵتە بەهەموو قیەم و بەهایەکی ئایینی وئینسانی دەکەن، لەگەڵ هەنێ لەوانەی نەزانانە لێکدانەوە بۆ شتەکان دەکەن تەشهیر بو زانایانە دەکەن کەوتویانە ئەوەی بەم نەخۆشی کۆرۆنایە بمرێت شەهیدە، قیاس بەنەخۆشی تاعون و ژانە سک و مردنە بەئازارەکانی ناو فەرموودەکە، هەندێکیان فەلسەفە لێ ئەدەن و ئەڵێن کەواتە بۆ خۆدەپارێزن ئەگەر حەزیان لەشەهیدیە؟ وەرن باسەوقی چین و ئێرانین کەین،..
ئاخر کاکی نەزان و گاڵتەجاڕ پلەی شەهیدی لای خوا سۆزو پاداشتە بۆ ئەو مردنە بەئازارانە کەمرۆڤ تووشی ئەبێت نەک خۆی تووش ئەکات، بەقسەی جەنابتان باخەڵک بڕوا خۆی بکات بەژێر ئەشکەوت و ئاوەوە بۆ ئەوەی شەهید بێت!، ئەو موسیبەتانە لەدەرەوەی ویستی مرۆڤەوەیەو مردنی تراژیدی و بەئازارن بۆ مرۆڤ، بۆیە خوای گەورە بەسۆزو خاوەن پاداشتی گەورەیە بۆ بەندەکانی کەلەدنیادا دووچاری ئەم جۆرە موعاناتانە دەبن.. بەڵام بەندە عاقڵ و باوەڕدارەکانی نەک گاڵتەچی و بێ ئەرزشەکان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Your Ad Spot

سەرەكى لاى خوارەوە