(وەڵامێک بۆ کاک تاهیر ره‌حیم)
كامیل مه‌حمود
كاك تاهیر ره‌حیم له‌سایتی سیكۆلاری (ناوه‌ندی سیكۆلار
له‌كوردستان) وه‌ڵامی بابه‌تێكی منی داوه‌ته‌وه كه له‌سایتی (كوردستان نێت)دا
بڵاوم كردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی(بوونی عه‌لمانی و نه‌بوونی عه‌لمانیه‌ت له‌جیهانی
ئیسلامی‌دا)، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ له‌بڕگه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ی منی تێكه‌ڵ كردووه‌و
خۆی له‌مه‌به‌سته‌كه‌م لاداوه، به‌ڵام پێم باش بوو هه‌ندێ تێبینی زیاده رونكردنه‌وه‌یتری
عه‌رز بكه‌م..
ئه‌و ده‌ڵێت: كاك
كامیل وتوویه‌تی (هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی دكتاتۆریه‌تی ناوچه‌ی
رۆژهه‌ڵات عه‌لمانین) خۆی جارێ رسته‌كه زۆر ناموفیدو ره‌كیكه، پاشان به‌پێچه‌وانه‌وه
من نه‌موتووه ده‌وڵه‌ته‌كان عه‌لمانین، به‌ڵكو وتوومه عه‌لمانی نین و ناتوانن ده‌وڵه‌ت
بكه‌نه عه‌لمانی، ئه‌وه‌ی من وتوومه عه‌لمانییه ته‌نها ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه(وه‌ك
شه‌خس، وه‌ك گرووپ و حزبه‌كانیان)، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته‌كانیان عه‌لمانی نین و
ناتوانن عه‌لمانی بن، ئه‌مه‌ش كرۆكی بابه‌ته‌كه‌مه‌و كردوومه به پرسیار كه بۆچی
عه‌لمانییه‌كان ناتوانن له‌ناو وڵاتانی ئیسلامی‌دا عه‌لمانی بن سه‌ره‌ڕای پشتیوانی
گه‌وره‌ی زالهێزان و كۆنترۆڵكردنی هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت؟؟.
كاك تاهیر له‌جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی من بداته‌وه هاتووه
قسه كلاسیكییه‌كانی رابردووی عه‌لمانییه‌كانی جارێكی‌تر وتووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێ:( ئەوانەی كاك كامل ناویان
دەهێنێ لە مه‌نهەجدا بەفەرمی
ئاینيان لە دەوڵەت جیانەکردؤتەوە ،
جگە لە ئەتاتۆرک لە تورکیا.
یەکێک لە بەرنامەکانی عه‌لمانیەت ئەوەیە بە هیچ شێوەیەک
دژایەتی وەیان پاڵپشتی ئایین نابێت بکرێ، نموونەی
سەدام لەبەرچاوە چۆن بۆ مەرامی سیاسی ئایینی بەکار دەهێنا. دوایین بەکارهێنانی ئایین لە خزمەت سیاسەت بەناوی هەڵمەتی
ئیمانداری (حملة
ایمانیة) بوو).
ئاخر
كاك تاهیر منیش هه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی جه‌نابتم كردووه كه سه‌دام حسه‌ینی فول عه‌لمانی
و شیعار چه‌پ و ئیشتراكی و ره‌فتار ناسیۆنالیستی تائاستی فاشیزم بۆ چی ناتوانێت عه‌لمانیانه
ره‌فتار بكات و سۆشیالیزمه‌كه‌ی پراكتیزه بكات، له‌جیاتی ئه‌وانه په‌نا بۆ حه‌مله‌ی
ئیمانی ده‌بات و چه‌ند جورعه‌یه‌كیش دین تێكه‌ڵ به‌ده‌وڵه‌ت ده‌كات؟ دیاره ئه‌مه‌ی
سه‌دام شێوازی حوكمی هه‌موو عه‌لمانییه‌كانی جیهانی ئیسلامییه، ته‌نها ئه‌و دوو
نموونه‌یه‌ی ئه‌تاتورك و بورقێبه‌ی تونس نه‌بێت كه ئه‌و دووانه‌ش دوای خۆیان به‌ناچاری
گه‌ڕێنرایه‌وه سه‌ر مۆدیله‌كه‌ی سه‌دام و عه‌لمانییه‌كانیتر.
كه‌واته
دیسان ده‌پرسم: بۆچی عه‌لمانییه‌كانی دنیای ئیسلام بۆ به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی
و متمانه‌ی گه‌له‌كانیان په‌نا ده‌به‌ن بۆ به‌كارهێنانی دین و تێكه‌ڵكردنی به‌سیاسه‌ت
و ناتوانن سیكۆلاریستانه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدا مامه‌ڵه بكه‌ن؟
من
وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی خۆمم داوه‌ته‌وه كه له‌جیهانی ئیسلامی‌دا عه‌لمانی دڵگه‌رم
و به‌حه‌ماسه‌ت زۆره، به‌ڵام عه‌لمانیه‌ت وه‌ك موماره‌سه‌و كردار له‌حوكم و ته‌نانه‌ت
له‌حزبایه‌تیشدا نییه، چونكه ره‌فتاری عه‌لمانیانه نامۆیه به‌ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
ئێمه‌و وڵاتانی‌تری موسڵمان، ئه‌گه‌ر له‌كاری حزبایه‌تیدا دوو ره‌فتاری زه‌قی عه‌لمانیانه
بنوێنن به‌شێك له‌جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر له‌حوكم و ده‌سه‌ڵاتیشدا
عه‌لمانی بن و بۆ نمونه بڵێن نابێت له‌ده‌ستووردا شوناسی دینی ده‌وڵه‌ت دیاری
بكرێت و باسی ئیسلام بكرێت، دیسان كۆمه‌ڵگه ته‌قه‌بولی ئه‌م په‌راوێزخستنه‌ی دین
ناكات و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته مه‌نبوزو كه‌مته‌مه‌ن ده‌بێت مه‌گه‌ر له‌سه‌ر گۆمی خوێن
به‌رده‌وامی به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بدات.
كاك
تاهیر ره‌حیم له‌واقیعه مه‌یدانییه‌كه‌ی من پرسیارم له‌سه‌ر دروست كردووه خۆی ده‌دزێته‌وه‌و
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رابردووی رۆژئاوای نه‌سرانی و سووتاندن و كوشتنی شاعیران و
زانایان و قه‌ده‌غه‌كردنی كتێبه‌كانی دیكارت، جنێونامه‌كانی هه‌رزه به‌ناو
سیكۆلاره‌كانی كوردستان ده‌چوێنێت به‌دیكارتی بیریار‌و فه‌یله‌سوف، كه ده‌ڵێم هه‌رزه
سیكۆلار ئه‌وانه‌یه سیكۆلاریزم ته‌نها له‌دژایه‌تی ئاییندا ده‌بیننه‌وه نه‌ك
بێلایه‌نی له‌نێوان ئایینه‌كاندا، من پێم وایه كه‌سێك خاوه‌نی فیكر‌و جیهانبینی
بێت(ئیسلامی بێت یان عه‌لمانی) دیدگا‌و فه‌لسه‌فه‌ی خۆی نمایش ده‌كات به‌بێ ته‌شهیرو
جنێو، من له‌و براده‌رانه‌ی ناوه‌ندی سیكۆلار‌و كاك تاهیر ده‌پرسم كتێبێك كه
مانشێت و به‌رگه‌كه‌ی جنێوبێت و به‌ئایینی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی بڵێ(جه‌هاله‌تی
ئیسلام) له‌كوێی فیكر‌و روناكبیری و عه‌قڵگه‌رایی و ته‌نانه‌ت ئه‌و سیكۆلاره‌شدا
جێگای ده‌بێته‌وه كه ئێوه خۆتان ده‌ڵێن دژایه‌تی ئایین نییه به‌ڵكو بێلایه‌نی
و بێ ده‌خاله‌تییه له‌ئایین؟
پاشان ئه‌و ئه‌وروپاو رۆژئاوا
مۆدێرنه‌ی كه پێتان وایه ئازادی راده‌ربڕین تیایدا ره‌هایه‌و هه‌موویان دیكارتین
وه‌همه یان حه‌قیقه‌ت، بێگومان پێشكه‌وتنه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوا‌و بوونی زیاتری
ئازادی راده‌ربڕین به براه‌ورد به‌ناوچه‌كه‌ی ئێمه نادیده ناگیرێت، به‌ڵام ئه‌و
حه‌قیقه‌ته‌ش ون نابێت كه‌عه‌قڵی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوایی ده‌سته‌مۆی هه‌ژموونی
میدیایه‌كی زه‌به‌لاح كراوه كه ئه‌م هه‌ژموونه به‌ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌دارانی
دنیاخۆردا به‌ڕێوه ده‌برێت.. ئێستاش وه‌ك سه‌ده‌كانی ناوه‌راستی خۆیان نووسه‌رو
خاوه‌ن هزره‌كان و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان راوه‌دوو ده‌نرێن و سزا ده‌درێن كاتێك
به‌و ئاراسته‌یه‌دا شه‌ن و كه‌وی فیكر‌و بیركردنه‌وه‌ی خۆیان ناكه‌ن..
یه‌كه‌م
حاڵه‌تی ئابرووبه‌رانه‌ی رۆژئاوا له‌م چه‌رخی زانست و توێژینه‌وه‌و گلۆباڵه‌دا
بریتییه له‌شێوازی قسه‌كردن و ده‌ربرینی بیر‌ورا ده‌رباره‌ی رووداوی هۆلۆكۆست،
له‌م باره‌یه‌وه گومان درووستكردن یان ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م رووداوه به‌و شێوازه‌ی
جوله‌كه دایانرشتووه بۆ مه‌رامی سیاسی خۆیان، سزای یاسایی تیایه‌و بۆ هیچ
نووسه‌رو مێژوونووس و پسپۆرێكی په‌یوه‌ندیدار به‌و بابه‌ته‌وه نییه قسه‌یه‌ك و
بیرورایه‌ك ده‌ربرێت جگه له‌وه‌ی بریاری له‌سه‌ر دراوه، دادگاییكردنی بیریاری
گه‌وره‌ی فه‌رنسی (رۆجیه گارودی) و چه‌ند نووسه‌رو مێژوونووسێكی تری رۆژئاوایی
له‌م باره‌یه‌وه شتێك نییه بشارێته‌وه، گاروودی له‌سه‌ر كتێبی (ئه‌فسانه پێكهێنه‌ره‌كانی
سیاسه‌تی ئیسرائیلی) چی پێ نه‌كراو چۆن هه‌موو خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌ورووپی
ده‌رگایان به‌رووی نووسین و بڵاوكراوه‌كانیدا داخست، له‌كاتێكدا هه‌ر ئه‌وانه پێشتر
ناوبرایان به‌یه‌كێك له‌پێشه‌نگانی فیكری جیهانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا، پاشان له‌دادگای
فه‌ره‌نسیشدا به20هه‌زار دۆلار سزا درا.
نووسه‌رو
مێژوونووسی ناودار (به‌رنارد لویس)ی مامۆستا له‌زانكۆی برنستۆن، ساڵی 1995 غه‌رامه‌كرا
به 10هه‌زار فره‌نكی فه‌ره‌نسی، له له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك كه تایبه‌ت بوو
به‌جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان. له‌ئه‌ڵمانیاش فرۆشتن و چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی
كتێبی(تێكۆشانم)ی هیتله‌ر قه‌ده‌غه كرا, له‌به‌ریتانیا یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی
سوكایه‌تی به‌پیرۆزییه‌كان هه‌یه، كه‌یاسایه‌كی ره‌سمییه‌و هه‌موو جۆره گاڵته‌جاری
و ده‌ستبردنێك بۆپیرۆزییه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م یاسایه ته‌نها بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی
سوكایه‌تی به‌ئایینی مه‌سیحی و پیرۆزییه‌كانی دانراوه‌و ئایین و پیرۆزییه‌كانی
خه‌ڵكی تر ناگرێته‌وه، بۆیه كاتێك موسڵمانانی ئه‌و وڵاته ویستیان به‌پێی ئه‌و
یاسایه سكاڵا له‌دژی سه‌لمان روشدی تۆمار بكه‌ن، سكاڵاكه‌یان ره‌ت كرایه‌وه، چونكه
ئه‌و یاسایه سوكایه‌تی به پیرۆزییه ئیسلامییه‌كان ناخاته چوارچێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانه‌وه.
به‌هۆی
ناره‌زایه‌تی مه‌سیحییه‌كانه‌وه، له‌ئیتالیاو زۆرێك له‌وڵاتانی ئه‌وروپی فلیمێكی
ئه‌مریكی تایبه‌ت به‌لایه‌نێكی ژیانی مه‌سیح قه‌ده‌غه‌كراو بگره ده‌رهێنه‌ره‌كه‌شی
له‌رۆما درایه دادگا، له‌ناو وڵاته یه‌كگرتووه‌كانیشدا فلیمێكی دیكۆمێنتی رۆژنامه‌نووسی
به‌ناوبانگی به‌ریتانی(رۆبه‌رت فیسك) قه‌ده‌غه كرا، چو نكه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی جیگای
ناره‌زایه‌تی لۆبی زایۆنی بوو، ناونیشانی فلیمه‌كه‌ش بریتی بوو له(ریشه‌ی
تووره‌یی موسڵمانان له‌ئێمه), له‌و باره‌یه‌وه هه‌ندێ ره‌خنه‌ی له‌سیاسه‌ته‌كانی
ئیسرائیل تیادا بوو. له‌كاتێكدا فیسك ساڵی 1995 وه‌ك چاكترین رۆژنامه‌نووس ده‌ستنیشان
كرا وه‌ك داهێنه‌رێكی به‌توانا له پیشاندان و شیكاری هه‌واڵ و رووداوی سیاسی.
ساڵی
2002 وێنه‌كێشی كاریكاتێریستی دانیماركی (كریستۆفه‌ر زیلێر) كۆمه‌ڵه وێنه‌یه‌كی
گاڵته‌جاری نارد بۆ رۆژنامه‌ی (جینز كه‌یسی)ی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام خاوه‌نی رۆژنامه‌كه
به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی زیلێری دایه‌وه: (باوه‌ڕ ناكه‌م خوێنه‌رانی رۆژنامه‌كه‌مان
ئه‌م وێنانه‌یان پێ خۆش بێت، بگره باوه‌ر ناكه‌م هه‌ستی ناره‌زایه‌تی و تووره‌ییان
نه‌ورووژێت، بۆیه وێنه‌كانت بڵاو ناكه‌مه‌وه), به‌ڵام هه‌ر له‌دانیمارك كاریكاتێریان
له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(درودی خوای له‌سه‌ربێت) بڵاوكرده‌وه, رۆژنامه‌كانی
دانیمارك حساب بۆ تووره‌یی و بێزاری و راگرتنی شعوری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ن
جگه له‌موسڵمانان.
كاك تاهیر ده‌ڵێت ئه‌تاتورك عه‌لمانیه‌تی جێبه‌جێ كردووه‌و
ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شی درێژبووه، من نازانم ئایا عه‌لمانییه‌كان شانازی به‌ته‌مه‌نی
درێژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌تاتوركه‌وه ده‌كه‌ن؟ باشه خۆ ئه‌و ته‌مه‌نه درێژه هه‌مووی
سه‌ركوتكاری و كوده‌تای سه‌ربازی و له‌داردانی خه‌ڵك و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبه
خاوه‌ن جه‌ماوه‌ره‌كان و كه‌بتی ئازادی گه‌لانی توركیا بووه، منیش هه‌ر ئه‌مه‌م
وتووه كه عه‌لمانیه‌ت له‌جیهانی ئیسلامی‌دا ته‌نها له‌رێگای زه‌بروزه‌نگ و
دكتاتۆریه‌ته‌وه ده‌سه‌پێنرێت و به‌ده‌ر له‌وه به‌چه‌واشه‌كاری وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌دامی
سه‌ركرده‌ی حزبی به‌عسی سۆشیالیست كردی و خۆی كرده (قائد المؤمن), يان ئه‌وانیتر
كه به‌رده‌وام ماستاوی فێڵاوی بۆ دینداره‌كانی كۆمه‌ڵگه سارد ده‌كه‌نه‌وه..
من گومانم له‌وه نییه كه ئه‌گه‌ر رۆژێك كام تاهیریش
ده‌ستی بگاته كورسی ده‌سه‌ڵات ناتوانێت ئه‌و سیكۆلاره‌بێت كه لێره‌دا باسی ده‌كات
و ناچاره چه‌ند ئایه‌ت و ده‌قێكی ئایینی له‌به‌ر بكات و هه‌ندێ مواسه‌فاتی دینی
به‌خۆی بدات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی سه‌لامه‌ت
بێت!. هه‌ر ئه‌مه‌شه هۆكاری دواكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌و ده‌یان ساڵه كار له‌سه‌ر
ئه‌م دوو فاقییه ده‌كرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق