کامیل مەحمود
زمان سيستمێكه له‌ره‌مزو هێمای ده‌نگی كه مرۆڤه‌كان به‌كاری ده‌هێنن بۆ په‌یوه‌ندیكردنیان به‌یه‌كتره‌وه‌و هه‌ر گه‌لێك بۆ خۆی گوزارشتی پێ ده‌كات له‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بیگه‌یه‌نێت به‌تاكه‌كانی خۆی و ده‌وروبه‌ری، ئه‌م سیستمه‌ش ئامرازێكه بۆ گوزارشتكردن و گه‌شه ده‌كات و لاوازیش ده‌بێت به‌پێی هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه‌كان و ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی.زمانه‌كان وه‌ك مرۆڤه‌كان خاوه‌نی ته‌مه‌نی تایبه‌ت به‌خۆیانن، سه‌ره‌تای له‌دایكبوونیان هه‌یه‌و قۆناغه‌كانى پێكهاتن و دروستبوون و گه‌شه‌كردن و پیربوون و پوكانه‌وه‌و نه‌وه‌خستنه‌وه‌یان هه‌یه، نه‌وه‌كانیان ده‌بنه‌وه به‌میراتگرو ئه‌وانیش به‌هه‌مان قۆناغی گه‌شه‌و پیگه‌یشتنی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تیدا تێده‌په‌ڕن.
زمانه‌كان چه‌سپاوی نه‌گۆڕ نین و به‌پێی گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م و به‌دوای یه‌كداهاتنی نه‌وه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت، هه‌ندێ له‌و گۆڕانكاریانه گه‌شه‌كردن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زمانه‌كه‌یه‌و وه‌ڵامی داخوازییه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی ده‌داته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی و ئاسایی، به‌تایبه‌تی ئه‌مه له‌وكاتانه‌دایه كه‌زمانه‌كه له‌قۆناغی گه‌نجیدایه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌حاڵه‌تێكی به‌هێزی سیاسی و كلتووری خۆیدایه، به‌ڵام هه‌ندێ كات ئه‌و كارلێكه له‌نێوان زمانه‌كه‌و ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا فۆرمی غه‌زووی وه‌رگرتووه‌و زمانه غه‌زووكراوه‌كه ته‌مه‌نێكی كردووه‌و قسه‌پێكه‌رانیشی كه‌وتوونه‌ته ژێر باری كاریگه‌ری و گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی.
رێكخراوی په‌روه‌رده‌و رۆشنبیری و زانست(یونسكۆ) كه سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه له‌راپۆرتێكی تایبه‌ت به‌زمانه‌كان ئاشكرای كردووه كه(٢٥٠٠) زمان له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ناوچوون یان به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌ڕۆن، ئه‌م رێژه‌یه‌ش له‌كۆی(٦)هه‌زار زمان كه‌خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن ده‌ری كردووه. ئه‌م زانیاریانه‌ی یونسكۆ له‌ئاهه‌نگی ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا هات كه به‌بۆنه‌ی ده‌رچوونی ئه‌تڵه‌سه نوێیه‌كه‌ی یونسكۆ ساڵی ٢٠٠٩ سازی كردبوو بۆ نه‌خشه‌ی ئه‌و زمانانه‌ی له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی فه‌وتاندان، ئه‌وه دوپات كرایه‌وه كه ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه ته‌نها رووبه‌ڕووی زمانی گه‌ل و ده‌وڵه‌ته بچووك و دووره ده‌سته‌كان نه‌بووه‌ته‌وه. كریستۆفه‌ر موزلی زمانه‌وانی ئوسترالی ده‌ڵێت ئه‌م مه‌ترسییه رووبه‌رووی زمانه‌كان بووه‌ته‌وه دیارده‌یه‌كی جیهانییه. له‌و ئه‌تڵه‌سه‌ی زمانه‌كاندا كه‌زیاتر له ٣٠زمانزان كاریان تیادا كردووه ئاماژه بۆ(٢٠٠) زمان ده‌كات كه‌له‌ماوه‌ی سێ نه‌وه‌دا له‌ناوچوون، هه‌روه‌ها ١٩٩زمان هه‌یه كه هه‌ریه‌كه‌یان زیاتر له ده كه‌س قسه‌ی پێ ناكه‌ن، ته‌نها له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه ١٩٢زمانی تیایه چواریه‌كیان نه‌ماون و ٧١زمانیشیان له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدان، له‌و زمانانه بۆ نموونه زمانی(گروس فینته‌ری) له‌باكووری مۆنتانایه‌و ئه‌وانه‌ی قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن ١٠كه‌سی پیرن كه ناتوانن به‌پاراویش قسه‌ی پێ بكه‌ن و ساڵی ١٩٨١ دوایه‌مینی ئه‌و ده كه‌سه‌ش كۆچی دوایی كرد، زمانی(مینۆمۆنی) كه خه‌ڵكی باكووری رۆژهه‌ڵاتی ولایه‌تی ویسكۆنسین به‌كاریان هێناوه، ته‌نها ٣٥كه‌س ماوه قسه‌ی پێ بكه‌ن.
یونسكۆ دیارده‌یه‌كی تازه‌ی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ره‌تای مێژووی مرۆڤایه‌تییه‌وه ئه‌م ئه‌جه‌له‌ى بۆ زمانەكان دیاریكراوه له‌ئارادا هه‌بووه، ده‌یان زمان له‌ناوچوون و چه‌ندینیتر به‌دوای ئه‌واندا جاڕی له‌دایكبوونی خۆیان به‌شێنه‌یی داوه، به‌رده‌وام زمان له‌دایك ده‌بێت و زمان ده‌مرێت، ئه‌مه‌ش سووننه‌تی ژیانه‌و به‌شێكه لە ره‌گه‌زه پێكهێنه‌ره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی.
بڵاوترین زمانه‌كانی ئه‌مڕۆی جیهان كه‌هه‌ریه‌كه‌یان خه‌ڵكێكی زۆری سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه به‌كاری ده‌هێنێت بریتین له‌زمانه‌كانی: ئینگلیزی، پرتوگالی، فه‌ره‌نسی، عه‌ره‌بی، ئیسپانی. له‌م كاته‌دا زمانی ئینگلیزی ده‌روازه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی چوونه ناو جیهانه و رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌جیهاندا به‌م زمانه ده‌دوێن(٢٥%)ی خه‌ڵكی سەر زەوييە، ئینته‌رنێت كه‌سه‌رچاوه‌ی هه‌موو زانیارییه‌كی خێرایه له‌م رۆژگاره‌دا زمانه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بریتییه له‌زمانی ئینگلیزی، زۆربه‌ی خه‌ڵكی دنیا به‌ئێمه‌ی موسڵمان و كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیشه‌وه تامه‌زرۆی فێربوونی ئه‌م زمانه جیهانییه‌ن، به‌ڵام ئایا ئه‌م زمانه‌ش وه‌ك هاووێنه‌كانی له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری مردن و له‌ناوچووندایه یان له‌م تافی گه‌نجیه‌تییه‌ی خۆیدا ده‌مێنێته‌وه؟.. بێگومان سروشت و مێژووى زمانەكان پێمان دەڵێت نەخێر..
٭٭ چەند پەراگرافێك لەكتێبی:
(عــەولەمەو پێغــەمبــەرايەتى)
نوسینی: کامیل مەحمود
کەناڵی تایبەتیمان لە تیلگرام:
https://t.me/kamil_mahmud_2022
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق