کامیل مەحمود
مانگی لەدایکبوونی کۆتا پێغەمبەرە بۆ کۆتا قۆناغی ژیانی هەموو مرۆڤایەتی، پێغەمبەران بۆ جوگرافیا‌و گەلێکی دیاریکراو دەهاتن، چونکە تا هاتنی کۆتا پێغەمبەریش مرۆڤایەتی پێویستی بە مامۆستای زۆر‌و ڕێنموونیکاری زیاتر هەبوو بیگەیەنێتە قۆناغی کامڵ بوون و بۆ ئەوەی عەقڵی بەرایی پێ تێپەڕێنێت، هاتنی پێغەمبەری ئیسلام(صلی الله علیە وسلم) و بڕیاری کۆتایی پێهێنانی بەدوای یەکداهاتنی زنجیرەی پێغەمبەران واتە گەیشتنی مرۆڤایەتی بە قۆناغێک کە لەمەودا پەیامی پێغەمبەرێک بەئاسانی دەگاتە هەموو جێگایەکی جیهان و تەواوی گەل و نەتەوە جیاوازەکان، چونکە دنیا دەبێتە گوندێکی بچکۆلە.
ئه‌ركی پێغه‌مبه‌ران(سه‌لامی خوایان لێ بیت) ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌نته‌ری وڵات و ناوچه‌كه‌یان كه شاری گه‌وره‌و (أم القری)یه ئه‌و په‌یامه‌ی پێیان سپێردراوه به‌خه‌ڵكه‌كه‌ی بگه‌یه‌نن، گه‌یاندنی په‌یامه‌كه به‌ده‌وروبه‌ر زیاتر ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی شوێنكه‌وته‌كانیان، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له‌شاری مه‌ككه‌و له‌په‌نای كه‌عبه‌ی پیرۆزدا بانگه‌وازی یه‌كتاپه‌رستی و ئیسلامه‌تی ڕاگه‌یاندو له‌ژیانی خۆیدا زیاتر له‌پێغه‌مبه‌رانیتر ئه‌و په‌یامه‌ی به‌ده‌وروبه‌ری خۆی گه‌یاند، مه‌ككه(أم القری) بوویه پایته‌خت و سه‌نته‌ری بانگه‌وازه‌كه‌و له‌ماوه‌ی 23ساڵ پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا شاره‌كانی حیجازو نیوه‌دورگه‌ی عه‌ره‌ب موسوڵمان بوون و پۆل پۆل هاتنه ناو بازنه‌ی ئیسلامه‌وه.
مه‌ككه(أم القرى) بوو به‌سه‌نته‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامی بۆ ده‌وروبه‌رو دواتر هه‌موو جیهان، ئێستا (ام القرى) پایه‌ته‌ختی رۆحی و ئایینی ئوممه‌تی ئیسلامه‌و قیبله‌ی هه‌موو موسوڵمانان و هه‌ڵگرانی په‌یامی قورئانه‌و به‌رده‌وام له‌هه‌موو گۆشه‌و كه‌نارێكی زه‌وییه‌وه خه‌ڵك بۆ حه‌ج و عومره‌و زیاره‌تی ئه‌م شوێنه‌پیرۆزه‌و ده‌وروبه‌ری سه‌ردانی(أم القرى ومن حولها) ده‌كه‌ن.
١٤٠٠ ساڵ پێش ئێستا خوای گەورە و بەناردنی كۆتا پێغه‌مبه‌ر ئه‌و ئەو حەقیقەتەی بۆ سەلماندین كه‌ئیتر دنیای ئاینده پێویستی به ناردنی ئه‌و هه‌موو پێغه‌مبه‌ره نه‌ماوه‌و ته‌نها په‌یام و په‌یامبه‌رێكی به‌سه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش كاری په‌روه‌ردگاره‌و خۆی گۆڕانكارییه‌كان ده‌خوڵقێنێت، دنیای نوێ وه‌ك ئه‌و گونده‌ی لێ دێت كه جاران پیغه‌مبه‌رێكی تایبه‌ت به خۆیانی بۆ دەهات، ئه‌مڕۆش دنیا ئه‌و گونده‌یه و هه‌موو مرۆڤه‌كان له‌ناو ئه‌و قه‌واره به‌رته‌سكه گەردونییه‌دا له گفتوگۆ و ڕاگۆرینه‌وه و كارلێكی نێوان بیركردنه‌وه جۆراوجۆره‌كانیاندان و سه‌ره‌نجامیش بۆ عه‌قڵانیترینيانه نه‌ك بۆ به‌هێزترینیان لەرووى سەربازى و مادييەوە.
ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی تاچه‌ند مسوڵمانان ده‌توانن له‌م هه‌ل و ده‌رفه‌ته گه‌ردونییه و ئه‌م گه‌شه‌كردنه‌ی عه‌قڵی مرۆڤایه‌تی كه‌ڵك وه‌ربگرن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی ئیسلامیی خۆیان لەناو دنیا گڵۆبالیزم و گوندە بچوکەکەدا؟.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق