کامیل مەحمود
- سەدەیەکە دەسەڵاتە عەلمانییەکان دنیای ئیسلامیان پڕکردووە لەئیستیبدادو دکتاتۆریەت و گەندەڵی و بەرەو ئەوە دەڕۆیشتن سەردەمیان بەسەر بچێت، بەدیلی هەڵکشاو لەناوچەکەدا ڕەوتی ئیسلامی بوو، بەڵام سەرهەڵدانی داعش و هاوجۆرەکانی پشتیوانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ ئەو دەسەڵاتە گەندەڵانە دروست کردو بەپاساوی شەڕی تیرۆر کەوتنە سەرکوتی نەیارە بەدیلەکانیان و چەواشەکردن و ترساندنی جەماوەر.
ٓ یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی بێ ئاکامکردنی شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی بەتایبەتی شۆڕشی گەلانی سوریا پەیدابوونی داعش بوو.
- یەکسانکردنی داعش و کارە خوێناوییەکانیان بەئیسلام لەبەرچاوی ڕۆژئاواییەکان کە بەشێکی دیاری نوخبە ڕۆشنبیرەکانیان لەخوێندنەوەیەکی جدی و زانستیانەی ئیسلامدا بوون و زۆرێکیان باوەڕیان هێنا بەم ئایینە.
- داعش هەزاران گەنجی دینداری لەجوگرافیایەکدا کۆکردەوەو تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی عەسکەری ئەمریکاو ڕۆژئاوا زۆربەی لەناوبردن، بەمەش تواناو تاقەیەکی زۆرو سەرمایەیەکی گەورەی مرۆیی دنیای ئیسلامیان بەزایە دا.
- داعش ئەوەندەی لەموسوڵمانان و زاناو کەسایەتیە ئیسلامییەکانی کوشتووە کەمتر لەوە ئەوانەی کردووەتە ئامانج.کە بەدوژمنی داناون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق