كاميل مەحمود
(ئۆگست سیاته)ی فه‌یله‌سوف له‌كتێبی(فه‌لسه‌فه‌ی ئایینه‌كان)دا ده‌ڵێت: بۆچی من ئاییندار(موته‌ده‌ین)م؟ تا ئێستا لێوم نه‌جوڵاندووه كه ئه‌و پرسیاره له‌خۆم بكه‌م و وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه نه‌بووبێت كه: من موته‌ده‌ینم چونكه ناتوانم موته‌ده‌ین نه‌بم.
كه‌واته ئایین رووانگه‌و چاویلكه‌ی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌یه بۆ بینی خۆی و ده‌وروبه‌ری و تێگه‌یشتن له‌فه‌لسه‌فه‌ی بوونی خۆی و ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ی تیایدا ده‌ژی، هیچ قۆناغێك نه‌بووه له‌ژیانی مرۆڤایه‌تیدا كه دین تیایدا غیابی هه‌بووبێت.
مرۆڤ به‌فیتره‌ت و زكماك ناتوانێت ئارام و سه‌قامگیربێت له‌م بوونه‌وه‌ره به‌رفراوانه‌دا كه زه‌ڕه‌یه‌كی ون و وێڵ و هه‌ڵپه‌سێردراوه، پێویستی به‌په‌یوه‌سته‌گییه‌ك هه‌یه له‌م گه‌ردوونه‌دا كه زه‌مانه‌تی سه‌قامگیریی بۆ بكات و شوێنی خۆی بۆ بدۆزێته‌وه له‌ناو ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌دا كه تیایدا ده‌ژی، بۆیه هه‌ر ده‌بێت خاوه‌نی باوه‌ڕو (عه‌قیده)یه‌ك بێت كه ته‌فسیری ئه‌وانه‌ی بۆ بكات ده‌وروبه‌ری گرتوون و پێگه‌ی خۆی له‌ناو ئه‌وانه‌دا بۆ لێكبداته‌وه.
ئایین زه‌روره‌تێكی فیتری و شعوورییه كه په‌یوه‌ندی بەده‌رهاوێشته‌كانی سه‌رده‌م و ژینگه‌وه نییه.. پێویستی مرۆڤەو پێویستییه‌كی زكماكی چه‌سپاوه له‌سروشتی ده‌روونی ئەوداو چێنراوه له‌ناو شعوریداو ئاویته‌یه له‌گه‌ڵ خوێن و ده‌ماره‌كانی و هه‌ستيدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌رك به‌م حه‌قیقه‌ته نه‌كات و دواجار بێچاره‌و سه‌رسام ببێت و ناسه‌قامگیری بكات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق