كامیل مه‌حمود
له‌ناو بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی دنیای ئه‌مرِۆ و به‌تایبه‌تی له‌م ناوچه‌یه‌ی ئیَمه‌دا، رۆژنامه‌نووس بۆته شایه‌تحاڵی راسته‌قینه‌ی رووداوه‌كان و به‌رده‌وام ده‌یه‌ویَت ئه‌و شایه‌ته راستگۆیه بیَت و قسه‌ی لیَوه‌رده‌گیریَت و ده‌كریَته سه‌رچاوه‌ی زانیاریی ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی رووده‌دات، دیاره كه‌ئه‌و شایه‌تییه‌ش ئه‌و ده‌یدات به‌كه‌سی تر نادریَت و جیاوازیشی له‌گه‌ڵ شایه‌تحاڵه ئاساییه‌كانی تری كاروباری رۆژانه‌ماندا له‌وه‌دایه كه‌ئه‌و كاره‌كه‌ی كردووه‌ته پیشه‌و ئاره‌زوویه‌كی هه‌میشه‌یی خۆیی و به‌بیَ هیچ خواست و تكایه‌كی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی قسه‌ی خۆی ده‌كات و به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر قسه‌كانی ده‌خاته‌رِوو.
رۆڵی رۆژنامه‌نووسیش له‌م ئاڵوگۆرِو ململانیَ و پیَشهاته به‌رده‌وامانه‌دا بریتییه له‌گه‌رِان به‌دوای حه‌قیقه‌تدا، ئه‌و گه‌رِانه‌ش له‌هه‌موو كاتیَكدا رۆژنامه‌نووس ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسیی گه‌وره‌و ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی ژیانیشه‌وه، چونكه ئه‌و له‌و جیَگایانه‌دا بۆ كرده‌ی شایه‌تحاڵی و تۆماركردنی رووداوه‌كان ئاماده‌یه‌و له‌هه‌موو كاتیَكیشدا جه‌مسه‌ره پیَكهیَنه‌ره‌كانی ئه‌و رووداوانه یان هه‌ندیَكیان نایانه‌ویَت راستی رووداوه‌كه سنووری شویَنه‌كه‌ی خۆی ببه‌زیَنیَت و له‌رِیَگای بینین و قه‌ڵه‌م و كامیَرای رۆژنامه‌نووسیَكه‌وه بكریَته دۆكیۆمیَنتیَك له‌سه‌ریان.
به‌دواداچوونی هه‌واڵیَكی ساده‌و ئاماده‌بوون له‌سه‌ر رووداویَكی له‌ناكاو، یان بوونی مه‌یدانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له‌ناو خۆپیشاندان و ریَپیَوانیَكی جه‌ماوه‌ریدا بایی ئه‌وه‌یه بكریَته به‌شیَك له‌و هه‌واڵ و رووداوه، یاخود به‌شداریَكی ناو ئه‌و خۆپیشاندان و ریَپیَوانه. به‌تایبه‌تی زۆرجار له‌خۆپیشاندانه‌كاندا هیَزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی هه‌ندیَك له‌وڵاتان جیاوازی ناكه‌ن له نیَوان خۆپیشانده‌رو رۆژنامه‌نووسدا، له‌به‌ر ئه‌وه رۆژنامه‌نووسان له‌كاتی به‌جیَهیَنانی ئه‌ركی رۆژنامه‌وانی خۆیاندا له‌و كات و شویَنانه‌دا له‌لایه‌ن ئه‌و هیَزه ئه‌منییانه‌وه دووچاری لیَدان و شكاندنی كامیَراكانیان ده‌بن.
هه‌رچه‌نده یاسا نیَوده‌وڵه‌تییه‌كان ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه‌ده‌بیَت رۆژنامه‌نووسان و كه‌سانی ناو داموده‌زگا ئیعلامییه‌كان له‌كاتی به‌دواداچوون و گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵی رووداوه‌كاندا پاریَزراوبن و ئازادانه ئه‌ركی رۆژنامه‌وانی خۆیان راپه‌رِیَنن، به‌ڵام دیاره كه‌یاساو قسه‌ی تیۆریی له‌كه‌شوهه‌وای نادیموكراسیدا هه‌رگیز نابیَته ئه‌و قه‌ڵغانه‌ی به‌ر به‌ده‌ستدریَژی هیَزه سه‌ركوتكه‌ره‌كان و رژیَمه دیكتاتۆره‌كان بگریَت بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان.
بۆیه له‌مرِۆدا رۆژنامه‌نووس جگه له‌شاره‌زایی له‌هونه‌ری پیشه‌كه‌یدا، پیَویسته هونه‌ریَكی تریش فیَر ببیَت كه‌ئه‌ویش هونه‌ری مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ بوونی خۆی له‌ناو رووداوه‌كانداو شیَوازی خۆلادان و خۆده‌ربازكردن و پاراستنی كامیَراو ئامیَره‌كانی تری، بۆ ئه‌وه‌ی له‌تراژیدیای لیَدان و مه‌ترسیی گه‌وره‌تر به‌دوور بیَت و بتوانیَت ئه‌وه‌ی ده‌ستی كه‌وتووه له‌ویَنه‌و لیَدوانی تۆماركراوی كاراكته‌ره مه‌یدانییه‌كانی ناو رووداوه‌كه بگه‌یه‌نیَته شویَنی خۆیی و به‌ری ره‌نج و ماندوبوونه‌كه‌ی به‌ئاكام بگه‌یه‌نیَت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق