بەناوى خواى گەورەو ميهرەبان

سەردێڕ

Post Top Ad

Your Ad Spot

الخميس، 11 أبريل 2019

ڕووداوەکانی ناو سوودان بەرەو کوێ؟



کامیل مەحمود

هەواڵەکانی ئەم بەرەبەیانییەی سوودان تەواوی میدیاکانی جیهانی بەخۆیەوە خەریک کردووە، دواجار دوای چەند مانگێک لەخۆپیشاندان و ناڕەزایەتی شەقام دژی دەسەڵاتەکەی عومەر حەسەن بەشیرو ئەو گۆڕانکاریانەی لەناوچەکەدا ڕوویان دا، سوپای سودان هەڵی کوتایە سەر ماڵی بەشیرو سەرکردایەتی پارتی کۆنگرەی نیشتیمانی دەسەڵاتدارو دامەزراوە میدیاییە فەرمییەکان و شوێنە هەستیارەکان و کۆتایی قۆناغی دەسەڵاتی بەشیریان ڕاگەیاند.
ڕاستە کودەتاکە لەدوای حیراکێکی جەماوەرییەوە ئەنجام دراو ویستێکی شعبی هەبوو بۆ گۆڕانکاری، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کودەتاکە پلان و ویستی دەرەکی لەپشتییەوە نییەو ئەو کودەتایە بەتەنها ویستێکی جەماوەرییە، عومەر بەشیر دەمێکە هەست بەو مەترسیانە دەکات لەسەر دەسەڵاتەکەی و دەیزانی خۆی و رژێمە حوکمڕانییەکەی لەلایەن هەندێ ناوەندی بەهەژموونی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەوە مەرغوب نییە، بەتایبەتی لەدوای کودەتاکەی عەبدولفەتاح سیسییەوە لەمیسر، بۆیە لەم دواییانەدا هەوڵی دروستکردنی پەیوەندی زیاتری دا لەگەڵ میحوەرەکانی ئەنقەر-دەوحە و سعودیە-میسردا لەسەر حسابی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران، دوا هەنگاویشی بەشداریکردنی بوو لە هێزی هاوپەیمانی عەرەبی لەیەمەن بەسەرۆکایەتی سعودیە.
بەشیر ئەوەندەی لەهەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیدابوو لەگەڵ میحوەرە بەهەژموونەکانی ناوچەکەدا نیو هێندە ئەو هەوڵانەی بۆ ئاشتەوایی ناوخۆ لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی ناو وڵاتەکەی و شەقامی ناڕازیدا بووایە چارەنووسی بەئێستا نەدەگەیشت.
ماوەتەوە سەر ئەم کودەتایە کەئایا ئامانجەکانی خەڵکی سوودان بەدی دەهێنێت و دەسەڵاتێکیتری دکتاتۆری لەهەناویدا ناهێنێتە دەرەوە؟ ئەزموونەکانی کوودەتا سەربازییەکانی ناوچەی عەرەبی و ئەفریقی پێمان دەڵێت هەموو کودەتا سەربازییەکان بەوە کۆتایی هاتووە کەسەرکردەی کودەتاچییە سەربازییەکان لەدوای سەرکەوتنی کودەتاکەیان بۆ ڕازیکردنی ڕای گشتی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جلە سەربازییەکانی بەجلی مەدەنی گۆڕیوەو هەڵبژاردنێکی کارتۆنی لەسێبەری هەیمەنەی سوپادا ئەنجام داوەو دەسەڵاتەکەی ناو ناوە حوکمی مەدەنی، دواتریش هەمان ئەزموونی پێش خۆی دووبارە کردووەتەوە، تاکە ئەزموونێک کەسەرکردەی سەربازیی کودەتاکە ئەو کارەی نەکردو دواتر بەویستی خۆی دەسەڵاتی ڕادەستی دەسەڵاتێکیتری هەڵبژێردراو کرد ئەویش عەبدولڕەحمان سوارولزەهەب بوو کە ساڵی ۱۹٨٥ بەهاوکاری و ڕێنموونی سیاسی و بیریاری ئیسلامی دکتۆر حەسەن تورابی لەگەڵ هاوڕێ سەربازەکانیدا کودەتایان بەسەر دەسەڵاتی جەعفەر نومەیری دکتاتۆردا کردو پاشان خۆی لەکاری سیاسی دوور خستەوە، سوارولزەهەب کەسایەتییەکی سەربازی موسڵمان و بانگخوازو خاوەن ڕووناکبیرییەکی ئیسلامی بوو، دواتر خزمەتەکانی بردە بواری کاری مەدەنی و خێرخوازییەوە، لەدوای ئەو عومەر بەشیر کەوتە ململانێ لەگەڵ هاوپەیمانەکانی خۆی و ڕاوەدونان وگرتنیان، لەوانە دکتۆر حەسەن تورابی کە چەند جارێک بۆ ماوەی درێژخایەن خستییە زیندانەوە.
ئومێد دەکەین کودەتاچییەکانی ئەمجارەی سوودان هەمان ئەزموونەکەی عەبدولڕەحمان سوارولزەهەب دووبارە بکەنەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Your Ad Spot

سەرەكى لاى خوارەوە