بەناوى خواى گەورەو ميهرەبان

سەردێڕ

Post Top Ad

Your Ad Spot

الجمعة، 29 مارس 2019

بەهارى خنكاوى هەڵەبجە


كاميل مەحمود

هەتا دوێنێ هێرۆشيما
سەرلاپەڕەى..
مێژووى كارەساتى چەرخى
بێ تۆڵەى داگير كردبوو
بيرى هەموو جيهانيانى
بۆ ئەم تاوانە بردبوو
هەتا دوێنێ زەوى و ئاسمان
بەكوڵ فرمێسكى بۆ ئەڕشت
چاو لەگريانا مردبوو
دايك بەو هەوڵە گرياو
تەواو دەروونى خرۆشا
جلى ڕەشى..
وەكو كۆرپەى ئەو مردبێ
بۆ هێرۆشيما ئەپۆشا
هەتا دوێنێ كورد ئەگريا
ئەو داخەى نابووى بەدڵيا
هێرۆشيماى وێرانەبوو
شاعيرانى
بەخەياڵ لەوێ ئەسووتان
وشەى گڕيان بۆ ئەنووسى
نووسەر بابەتى تاوانى
ئەوێى كردبوو بەقامووسى
بازاڕ، مزگەوت، قوتابخانەى
هێرۆشيماى وێرانەبوو
كورد لەبيرى..
تۆڵەى ونى..
خوێنى هێرۆشيمايا بوو
لەو تاوانبارەش لايابوو
هەتا بوو بە هەڵەبشيما
لەئەشكەنجەى..
ئازارێكى چەرخى پێشوو
لەتەقينى بۆمبى زەڕەى
دەستى بەدخوو
نەيدەزانى لەو خراپتر
دەبێتە باسێكى مێژوو

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Your Ad Spot

سەرەكى لاى خوارەوە