بەناوى خواى گەورەو ميهرەبان

سەردێڕ

Post Top Ad

Your Ad Spot

الخميس، 28 مارس 2019

شانۆنامەى هەڵەبجە

كاميل مەحمود



بڵێى ڕۆژێ بەسەرهاتى ئەم شارەى من
بكرێ بەشانۆنامەيەك
لەسەر تەختەى شانۆكانى 
وڵاتاندا پيشان بدرێ
بەمەرجێ هەموو ڕاستييەكان
چۆن ڕووى داوە

وەكو خۆى نمايش بكرێ
دڵنيابن..
لەجێى دەنگى چەپڵەڕێزان
دەبێتە هاوارو گريان
ياخود بلێى
هيچ ئەكتەرێكى كارامەى ئەم جيهانە
بتوانێ بێتە ناو دەورى 
سووتاوێكى ئەم هەڵەبجەى كوردستانە
دڵنيام بۆى تەواو نابێ و
نەفرەت دەكات لەخاوەنى ئەم تاوانە.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Your Ad Spot

سەرەكى لاى خوارەوە