کامیل مەحمود
دەربارەی دەستدرێژییە درۆنییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هاووڵاتیان لەناو قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستان کە دەکاتە خاکی عێراقیش و وای لێهاتووە هەموو ڕێبوارێکی مەدەنی ترسی لەسەر ژیانی خۆی هەیە، هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم دوو ڕێگایان لەپێشە:
یەکەمیان هەڵوێستی سیاسی و مەیدانی لەچوارچێوەی کاردانەوەی جدی دژی هێرشەکانی تورکیا و گرتنەبەری هەموو ڕێگایەک تا ئاستی سەربازیش کە ئەمەیان سەختەو ناوچەکە نائارامتر دەکات.
دووەمیان دەخالەتی دبلۆماسی و فشار خستنەسەر دەوڵەتی تورک و پە-کە-کە بۆ ڕێگاچارەی ئاشتی و ڕێککەوتن و گەڕانەوە بۆ دانووستانەکانی سەرەتای دەستبەکابوونی ئەردۆغان.
لەڕووی نەتەوەیی و نیشتیمانیەوە لایەنەکانی کوردستان زیاتر لەحکومەتی عێراق بەرپرسیارترن بەتایبەتی ئەوانەیان پەیوەندی باشیان لەگەڵ تورکیا هەیە کە هەوڵەکانیان بۆ ئاگربەست و ئاشتی بخەنە کار، کورد لەئێستادا سوودمەندی یەکەمە لەپرۆسەی ئاشتی و کۆتایی شەڕ کەبەهۆی ئەو جەنگەی لەنێوان تورکیا و پە-کە-کەدا هەیە نائارامی و شەڕی نابەرامبەر سێ پارچەی کوردستانی گرتووەتەوە، پێویستە لایەنی کوردیش خاوەنی بڕیاری سەربەخۆ بێت و تاکە پاڵنەری بەرژەوەندییەکانی کوردو دۆزەکەی بێت، دەرکەوت هەموو دەوڵەتەکانی ناوچەکەو زلهێزانی ڕۆژئاوایش بەسەرکردایەتی ئەمریکا بێ دەنگن لەهەر کردەیەکی سەربازی دەوڵەتی تورک لەناو خاکی هەر وڵاتێکیتردا ئەگەر بەئامانجگرتنەکە کوردبێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق