كامیل مه‌حمود
شۆڕش زاراوه‌یه‌كی سیاسییه بریتییه له‌ده‌رچوون و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی بارودۆخێكی خراپی چه‌قبه‌ستووی وڵات به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون و گۆڕانكاری به‌ره‌و باشتر، شۆڕش ده‌ره‌نجامی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و سته‌می ده‌سه‌ڵاته‌كانه..
دژه شۆڕش یان شۆڕشی پێچه‌وانه‌ش
بریتییه له‌ناڕه‌زایه‌تی و دژایه‌تی شۆڕش له‌لایه‌ن لایه‌نگران و پاشماوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی
پێشوو كه‌هێشتا بوون و كاریگه‌رییان ماوه به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه‌بێت به‌تایبه‌تی هۆكاری
پشتیوانی ده‌ره‌كی، له‌حه‌قیقه‌تی خۆیدا كوده‌تایه و فۆرمی جیاوازی بۆ دروست ده‌كرێت
و سوود له‌زه‌مینه‌ی سه‌ره‌تایی و نه‌گیرساوی ڕۆژه به‌راییه‌كانی دوای سه‌ركه‌وتنی
شۆڕش وه‌رده‌گیرێت، دژه شۆڕش زاراوه‌یه‌كه په‌یوه‌سته به‌و كه‌س و لایه‌نانه‌وه
كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی بارودۆخی پێشوو یان ئه‌و بنه‌ما سیاسییانه‌ی پێش
شۆڕش كاریان له‌سه‌ر كراوه.
دیارترین نموونه‌ی نزیك شۆڕشه‌كانی
به‌هاری عه‌ره‌بی بوو دژی ده‌سه‌ڵاته خۆسه‌پێن و دكتاتۆره‌كانی ناوچه‌ی عه‌ره‌بی
كه له‌دوای قۆناغی كۆنیالیستی رۆژئاییه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پێگه‌و ڕیشه‌یان
له‌ناو كۆمه‌ڵگه عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كاندا به‌هێز كراوه، له‌پشتی هه‌ریه‌كه‌یا‌نه‌وه
بنه‌مایه‌كی به‌هێزی حوكمڕانی شاراوه بنیات نراوه كه به ده‌وڵه‌تی ریشه‌دار
یان قووڵ(الدولة العميقة) ناوزه‌د كراوه، بۆیه زۆرجار هێزه شۆڕشگێڕ‌و به‌رهه‌ڵستكاره‌كان
له‌ده‌رنجامی شۆڕش و ده‌ستكه‌وته‌كانیان به‌ئاگا نه‌بن و ته‌نها سه‌ركه‌وتنی شؤرش
له ڕۆیشتنی ده‌موچاوێكی سیاسی یان سه‌رۆك و پاشا‌و میرێكدا ببیننه‌وه، به‌ئامانجی
خۆیان ناگه‌ن و كاراكته‌ری ناو ده‌وڵه‌ته شاراوه‌كه‌ی پشته‌وه‌یان بۆ ده‌هێننه‌وه
سه‌ر شانۆی سیاسی و له‌ڕێگای چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و یارییه‌كانی خۆیانه‌وه ئابڕووی
شۆڕشگێڕه‌كانی پێ ده‌به‌ن و له‌ده‌روازه‌یه‌كی تره‌وه دێنه‌وه گۆڕه‌پانه‌كه‌و گیان
ده‌كه‌نه‌وه به به‌ری حوكمه پێشووه‌كه‌دا، بگره زۆرجار خراپتر له‌دۆخی پێش
شۆڕشیش.
شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی
دژی ئه‌و ڕژێمانه‌ی كه نوێنه‌ری داگیركه‌ران و پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی زلهێزانن
و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ڕیشك و پایه‌دار كراون له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه یه‌ك له‌دوای
یه‌ك ڕووبه‌ڕووی شكست و گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخی پێشوو بوونه‌وه، ئه‌مه‌ش زیاتر له‌ڕێگای
سوپا‌و جه‌نه‌راڵه سه‌ربازییه ئاماده‌كراوه‌كان و پارێزه‌ره ڕاهێنراوه‌كانی ده‌وله‌ی
عه‌میقه‌و ده‌سه‌ڵاته وابه‌سته‌كانه‌وه بوو.
له‌میسر سوپای وابه‌سته به
ئه‌مریكا و ئیسرائیل ساز‌و ئاماده كرا كه‌پێشتر خۆیان ئه‌و سوپایه‌و زۆربه‌ی سوپا
عه‌ره‌بییه‌كانیان دروست كردووه بۆ كوده‌تای پێچه‌وانه‌و دژه شۆڕش، كه‌وتنه
چاودێری سلوكی سیاسی شۆڕشگێڕه‌كان و له‌مانگه‌كانی یه‌كه‌می دوای شؤڕشدا پاشماوه‌كانی
ڕژێمی موباره‌ك و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌نده‌كان و پاره‌و پوولی په‌ترۆڵی سعوودیه‌و
ئیماراتیان خسته‌كار بۆ زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ كوده‌تاو دواجار كوده‌تا ئه‌نجامدراو جه‌نه‌راڵه
هه‌ڵسوڕاوه‌كانی ناو ده‌وله‌ی عه‌میقه سه‌ركرده‌كانی شۆڕش و سه‌ركرده متمانه‌پێدراوه‌كانی
یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی شه‌رعی دوای شۆڕ‌شیان ڕه‌وانه‌ی زیندانه‌كان كرده‌وه.
له‌تونسیش هه‌مان سیناریۆ
ساز‌و ئاماده كرا، به‌ڵام ئاگایی هێزه ئۆپۆزسیۆنه سه‌ره‌كییه ئیسلامییه‌كه‌ی ئه‌و
وڵاته‌و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئازادیخوازه‌كان گه‌مه‌كه‌ی تا ڕاده‌یه‌ك مایه‌پووچ
كرده‌وه‌و تائێستاش ئه‌مریكاو رۆژئاواییه‌كان بۆ ده‌رفه‌تی دژه‌شۆڕش و كوده‌تا ده‌گه‌ڕێن
له‌و وڵاته‌شدا، له‌لیبیاش كه ئێستا ده‌سه‌ڵاتێكی شه‌رعی و دانپیانراو له‌ئاستی
نێوده‌وڵه‌تی به‌رقه‌راره ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی پیاوه‌كانی خۆیان كردووه‌ته
خاوه‌ن چه‌ك و جبه‌خانه‌و پێشڕه‌وی به‌سوپاكه‌ی جه‌نه‌راڵ حه‌فته‌ر ده‌كه‌ن به‌ره‌و
پایته‌خت. له‌یه‌مه‌ن و سوریاش ئه‌و كاولكاری و خوێنڕێژییه‌یان به‌رپا كردووه كه
تا ئێستا له‌پێناوی سه‌رنه‌كه‌وتنی شۆڕشدا به‌رده‌وامه، سوودان و جه‌زائیریش له‌حاڵه‌تی
شۆڕش و به‌رگریدان دژی پیاوه‌كانی ده‌وله‌ی عه‌میقه‌ی رۆژئاوا، كه‌واته له‌هه‌موو
به‌ره‌كانه‌وه روبه‌ڕووبوونه‌وه به‌رده‌وامه‌و شۆڕش و دژه شۆڕش سه‌نگه‌ریان له‌یه‌كتر
گرتووه.
میسر ئه‌زموونێكی تاڵ بوو بۆ
شۆڕشگێڕانی به‌هاری عه‌ره‌بی، ئه‌مه‌ش زیاتر به‌حوكمی گرنگی جیۆسیاسی و مێژووی
سیاسی ئه‌و وڵاته‌و كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ناوچه‌ی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
و به‌تایبه‌تی ئایینده‌ی ئیسرائیل، بۆیه هه‌ر زوو شۆڕش به‌و ده‌ره‌نجامه
تراژیدییه گه‌یه‌نرا، به‌ڵام بێگومان ئه‌مه خاڵی كۆتایی نابێت به‌تایبه‌تی
قۆناغی دوای مردنی دكتۆر محه‌مه‌د مورسی بۆ كوده‌تاچییه‌كان به‌ئاسانی تێناپه‌ڕێت.
هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاری و
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وانه درێژه‌یان ده‌بێت و ناوچه‌كه تائێستاش له‌قۆناغی شۆڕشدایه‌و
ده‌سه‌ڵاته حه‌قیقییه‌كه‌ی پشت ده‌سه‌ڵاته لۆكاڵییه به‌كرێگیراوه‌كانیش له‌پلان
و به‌رنامه‌ی دژه شۆڕشی خۆیاندان، گرنگ هێزه سیاسییه ڕه‌سه‌نه‌كانه له‌گه‌ڵ
نوخبه‌ی رۆشنبیر‌و گشت ئازادیخوازانی ئه‌م ناوچه‌یه تا چه‌نده به‌ئاگان له‌وه‌ی
ڕوو ده‌دات و رۆڵی خۆیان له‌كوێدا ده‌بیننه‌وه؟ ئایا له‌به‌ره‌ی شۆڕش و ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی
وڵاته‌كانیاندان و به‌رده‌وامی به‌ناڕه‌زایه‌تی و خه‌بات و به‌رگری خۆیان ده‌ده‌ن،
یان زوو ده‌پسێن و ته‌سلیم ده‌بن بهفاشارو دۆخی هه‌نووكه‌یی؟ بێگومان له‌ناو گه‌لانی
ئازادیخوازی ناوچه‌كه‌دا به‌شی شۆڕش و به‌رگری هه‌ر ده‌مێنێت، گرنگ ناسینه‌وه‌ی
كاراته‌ره‌كانی ناو هه‌ردوو به‌ره‌ی شۆڕش و دژانی شۆڕشه.
ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ پشتگیری له‌كوده‌تاچی
و پیاوه‌كانی ئیستیعمار ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ن ویژدان و ره‌وشتی مرۆیانه‌ی خۆیان فرۆشتووه
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و بنه‌ماڵه‌و ده‌سه‌ڵاته كرێگرته‌كان، نموونه‌ی ئه‌وانه‌ش
دیاره‌و ئه‌مڕۆ پاڵه‌وانه‌كانیان عه‌بدولفه‌تاح سیسی وعه‌بدولفه‌تاح بورهان و خه‌لیفه
حه‌فته‌رو جه‌نه‌راڵه ده‌سته‌مۆكانیترن له‌جه‌زائیرومیسرو سوودان و لیبیا، له‌سه‌ر
ئاستی ده‌سه‌ڵاته به‌كرێگیراوه كۆنه‌په‌رسته‌كانی ناوچه‌كه‌ش پاشا‌و میره‌كانی
سعودیه‌و ئیمارات پاره‌و پولی خۆیان بۆ دژانی شۆڕش و جه‌نه‌راڵه‌كانی جه‌نگ هه‌ڵڕشتووه.
ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی
لایه‌نگرانی شۆڕش و لایه‌نگرانی دژانی شۆڕش و به‌ره‌ی كۆنه‌په‌رستی ناوچه‌كه‌و به‌كرێگیراوان
چۆن بناسرێنه‌وه. ساده‌ترین پێوه‌ر بۆ ناسینه‌وه‌یان هه‌ڵوێسته‌كانیانه به‌رامبه‌ر
به‌و دوو به‌ره‌یه..
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق