كاميل مەحمود
باشترين و پاكترين و باڵاترين كۆڕو دانيشتن و كۆبوونەوەيەك كۆڕو دانيشتنى يادى خواو ئامۆژگارى و بيستنى قسەى بەسوودە كە دەبێتە هۆى گەشەى ئيمان و پاكبوونەوەى دەروون و بەختەوەرى و سەربەرزى لەدنياو دواڕۆژدا، هەر بۆيە پێغەمبەرمان صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ :(( إذا مررتم برياض الجنة فارتعوا)), قالوا : وما رياض الجنة ؟ قال حلق الذكر .
ئەم جۆرە دانيشتنانە بەباخەكانى بەهەشت وەسف كراوە، لەبەهەشتدا غل و رق و كينەو غەيبەت و باس و خوستى خراپ بوونى نييە، مەجاليسى ئەهلى خەيرو ئامۆژگاريش وەك ئەو باخانە خەندەو مەحەبەت و رێنموونى تيا دەبينيت..
بەزمانى ئەمڕۆ ئەوانە بريتين لەئۆفيسەكانى بەهەشت لەدنيادا، چونكە ئامادەبووان و دانيشتووەكانى ناو ئەو كۆڕو كۆبوونەوانە خواستى سەفەرى بەرەو بەهەشتيان هەيەو خۆيان بەڕێبوار دەزانن، هاتوون هێڵى بەرەو لاى خواچوون و دەروازەى چاكەو ڕۆيشتن بەرەو بەهەشت بدۆزنەوە.
بۆ دووركەوتنەوە لەدنيا جەنجاڵەكەى غەيبەت و بوهتان و ڕق و كينەو ئەهلى شەڕو شەيتان، ناو بەناو پێويستمان بە باخەكانى بەهەشتى دنيا و ئەو ئۆفيسانە هەيە كە مەجاليس و كۆڕو دانيشتنەكانى ئەهلى خەيرو يادى خوايە، خوا رێنموونيكارمان بێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق