بەناوى خواى گەورەو ميهرەبان

سەردێڕ

Post Top Ad

Your Ad Spot

الأربعاء، 27 مارس 2019

ســياســەتى ئيحراجكردن..

كاميل مەحمود

ئەوەى كاك شاسوار عەبدالواحد دەيكات من ناوى دەنێم (سياسەتى ئيحراجكردن) بەدواى مەرام و مەبەستيشيدا ناگەڕێم وئەو خاوەنى حزبێكى سياسييە بۆيە مافى خۆيەتى چۆن ئەداى سياسەت و حزبايەتى خۆى دەكات، بەڵام ئەم تەكتيكەى دەستى داوەتێ و بەدواى كون و كەلەبەرە وێرانە فەرامۆشكراوەكاندا دەگەڕێت تا چاكيان بكاتەوە كارێكى باشەو پيادەكردنى سياسەتى ئيحراجكردنى دەسەلآتە بۆ ناچاركردنى بەچاككردنەوەى ئەو شوێنانەى چاككردنەوەيان دەوێت، بۆيە دەيبينين دواى ڕاگەياندنى هەر دەستپێشخەرييەك چۆن حكومەت بەخێرايى و بەكردار دێتە سەر خەت و لەنيوەشەودا كارە پشتگوێخراوەكەى ئەنجام دەدات!.

لەم گەمە جوانەدا چەند ڕاستييەك ئاشكرا دەبێت، لەلايەكەوە لاوازى خزمەتگوزارى و دەستەوەستانى حكومەت لەچارەسەرى هەندێ كێشەى زۆر سادە، لەنموونەى چاككردنى پردێك يان پڕكردنەوەى چاڵى سەر ڕێگايەك يان گۆڕينى گڵۆپ و چاككردنى ڕووناكى گۆڕەپانێكى يارى، لەلايەكيترەوە ركابەرييەكەى نێوان سەرۆكى جوڵانەوەى نەوەى نوێ و حكومەت دەرى دەخات كە هەر لەسەرەتاوە دام و دەزگاكانى حكومەت دەيانتوانى ئەو كارانە بكەن و بەئەنقەست و لەئەنجامى بێباكى و گەندەڵى ئيدارى و لاوازى هەستى بەرپرسياريەتى ئەو كارانە پشتگوێ خراون..
كەواتە سياسەتى ئيحراجكردن ڕێگايەكى باشە بۆ شەرمەزاركردنى لايەنە كەمتەرخەمەكانى حكومەت و ناچاركردنيان بەجووڵە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Your Ad Spot

سەرەكى لاى خوارەوە